“ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ شەخس نەكردووە و گۆڕینی سەرۆكی هاوپەیمانییەكەش كاریگەری نابێت”

لیستی هاوپەیمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا باس لە گۆڕین یان وازهێنانی لاهور شێخ جەنگی لە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی دەكرێت، بەڵام بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕێككەوتنمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كردووە نەك شەخس، بۆیە گۆڕینی سەرۆكی هاوپەیمانییەکەش هیچ كاریگەری نابێت لەسەر هاوپەیمانییەتەكە.
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هاوپەیمانییەتەی كە لە نێوان ئێمە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژووی لەسەر كراوە لەسەر بنەمای شەخس و كوتلە و باڵ ئەنجام نەدراوە، بەڵكوو ئێمە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕێككەوتنمان كردووە ڕاستە هاوسەرۆكانی یەكێتی واژوویان لەسەر ڕێككەوتنەكە كردووە بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نایەت ئێمە لەگەڵ هاوسەرۆك رێككەوتنمان كردبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بەفەرمی هیچمان بەدەست نەگەیشتووە لە لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گۆڕینی سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كە لاهور شێخ جەنگی سەرۆكایەتی دەكات، بەڵام لە حاڵەتێكیشدا ئەگەر ئەو كەسە بۆخۆی واز لە سەرۆكایەتی لیستەکە بهێنێت و یاخود لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی كوردستانیشەوە بگۆڕدرێت بێگومان بە ڕاوێژ دەبێت لەگەڵ ئێمە، بۆیە ئێمە هیچ گرفتێكمان نابێت لە گۆڕینی سەرۆكی لیستەكە بەهەر كەسێك یەكێتی نشتیمانی كوردستان بۆخۆیان دیاری بكەن.
وتەكانی ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدایە كە، لە ئێستادا باس لە گۆڕینی لاهور شیخ جەنگی دەكرێت لە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بڕیارێك تەوای دەستەڵاتەكانی لاهورشێخ جەنگی سەندرانەوە و درانە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









