بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخی ئاژەڵ لە %35 زیادیكردووە

0
860

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەوتەی ئاژەڵدان و فرۆشیارانی ئاژەڵی قوربانی بەهۆی وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخی ئالیك وهاوكات زۆری خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ بووەتە هۆی ئەوەی كە نرخی ئاژەڵ بە ڕێژەی لە%35 زیادبكات بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هاوكات هۆشداریش دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی (تای خوێنبەربوون) بەهۆی ئاژەڵی قوربانییەوە.

سەرباز محەمەد، یەكێك لە خاوەن ئاژەڵەكان و فرۆشیاری ئاژەڵ لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا هیچ حاجییەك ڕووی لە سعودییە نەكردووە بۆ حەجكردن و هاوكات تاڕادەیەكیش دۆخی دارایی هاووڵاتیان باشتربووە، پێشبینی دەكەین ئەمساڵ خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ زۆر زیاتر بێت بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، چونكە هەر لە ئێستاوە هاووڵاتییەی زۆر پەیوەندیمان پێوەدەكات كە ژمارەك ئاژەڵیان بۆ دابنێین بەجۆرێك كەسی وا پەیوەندیكردووە بە تەنها داوای 70 سەر ئاژەڵیكردووە بۆ ئەوەی بیكاتە قوربانی لە كاتێكدا ساڵانی ڕابردوو ئەمە زۆر كەمبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەمساڵدا وشكەساڵی هەبوو هەروەها نرخی ئالیكی ئاژەڵیش زۆر بەرز بووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ زیادیکردووە ئەمە وایكردووە كە نرخی ئاژەڵیش بەرز ببێتەوە بەجۆرێك ساڵی ڕابردوو، كیلۆیەك ئاژەڵی ورد لە سەروو پێنج هەزار و 600 دینارەوەیە و ئاژەڵی گەورەش لەسەروو شەش هەزار دینارەوەیە و پێشبینی دەكەین لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر نرخە بەرزببێتەوە، لەكاتێكدا جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردوو كیلۆیەك گۆشت بە چوارهەزار و 400 دینار بوو بۆیە نرخەكان لە %35 زیادیانكرووە.

بەرزبوونەوەی نرخی ئاژەڵ لە كاتێكدایەكە لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە عێراق لایەنەپەیوەندیدارەكان هۆشداری دەدەن لە گرتنەبەری ڕیكاری تەندروستی پێویست لەكاتی ئەنجامدانی سەربڕینی ئاژەڵ بەمەبەستی قوربانیكردن.

تای خوێنبەربوون لەڕێگەی جۆرە ڤایرۆسێكەوە بڵاودەبێتەوە كە بە ڤایرۆسی ( نییرۆڤایرۆس) ناسراوە بۆیەكەمجار لە ساڵی 1979 لە عێراق و هەرێم تۆماركراوە نوێ نییە، بەڵام ساڵانە لە وەرزی هاویندا حاڵەتی تووشبوون لە نێو ئاژەڵاندا تۆماردەكرێت و بەمنزیكانەش تۆماركراوە، ڕێژەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی ڤایرۆسەكەش زۆر بەرزە و دەگاتە %30.

نیشانەكانی تووشبوون بە پەتای خوێن بەربوون لە مرۆڤدا بریتین لە( سەرئێشەیەكی توندی سەر و مل و سك و ئازاری جومگەكان، سوربوونەوەی سەر شان و سنگی توشبووەكە، توشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە، لەگەڵ سكچووندا تووشی خوێن بەربوون دەبێت).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this