“بڵاوكردنەوەی هەواڵ بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەهەرێمی كوردستان زۆر بڵاوە”

-SNNعەلی حەمە سەعید
لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەو بارودۆخە سیاسییەی كە هەرێمی كورستانی پێداتێدەپەڕێت و هاوكات نەبوونی چاودێرییەكی ئەوتۆ لەسەر دەزگاكانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا، بووەتەهۆی ئەوەی سیستەمی پۆپۆلیستی بێتە ئاراوە، سەرۆكی بەشی راگەیاندنی زانكۆی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا بڵاوكردنەوەی هەواڵ بۆ بەرژەوەندی تایبەتی لەهەرێمی كوردستان زۆر بڵاوە.
د. هەتاو حەمەساڵح، سەرۆكی بەشی راگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لە دۆخی ڕاگەیاندنی ئێستای كوردستان دارشتنی هەواڵ لە دەزگاكانی راگەیاندن بابەتی بوونی زۆر كەمبووەتەوە، ئەو هەواڵە ڕاستەقینەی كە دەبێت بەخەڵك بگەیەندرێت بەو جۆرە نابیندرێت، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بنەماكانی بوونی هەواڵێكی ڕاست و دروست جیبەجێناكرێن”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەداخەوە هەندێك كەس كە دەیانەویت لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان تەنها لەپێناو ئەوەی كە ببنە باسی خەڵك و لەناو خەڵكدا بە كەسێكی باش باسبكرێت دەستدەكەن بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی پۆپۆلیستی، هاوكات كەسی پۆپۆلیستیش ئەوكەسەیە كە هەرچییەك خەڵك بڵێت باشە ئەویش دەڵێت باشە “.
سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە: “بەشێك لە ڕاگەیاندنەكان و تەنانەت پەیجەكانی ناو سۆشیال میدیاش تەنها لە پێناو ئەوەی بینەر و سەردانیكەریان زۆربێت، بە بێ گوێدانە بەها كۆمەڵایەتییەكان و بەرژەوەندییە گشتیەكان هەواڵ بڵاو دەكەنەوە، ئەمەش كاریگەری زۆر خراپی بەجێهێشتووە لەسەر كۆمەڵگا دواجاریش ناسەقامگیری كۆمەڵگایان لێكەوتووەتەوە”.
پۆپۆلیزم بەو چەمکە دەوترێت کە کەسایەتی و رابەرێکی سیاسی بە وشەی رازاوە هەستی خوێنەران بۆلای خۆی رابکێشێت و جێگەی خۆی لەناو دڵی جەماوەردا بکاتەوە، لەهەمانکاتدا ئەو بەڵێنانەی دەیداتە هاووڵاتیان جێبەجێیان نەکات و پلە و پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت.
لەماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە پەیجی سێبەر دەرکەوتوون کە کاریان بۆ بەرژەوەندییەکانی لایەن و کەسی حزبی دەکرد.
هەواڵی زیاتر
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
ئهیلول 8, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









