بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بوونەهۆی زیادبوونی داهاتی ناوخۆ و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ماوەکانی رابردوودا بە هۆی بوونی کاری نایاسایی و قاچاخچێتی داهاتی ناوخۆی هەرێم بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو، هەر ئەوەش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بەردەوامیدان بە لێبرینی مووچە، هەربۆیە وەک چاودێران و لایەنە پەیوەندیدارەکان باسی لێوەدەکەن، بڕیارەکانی ئەم دواییەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی و کاری نایاسایی لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان کاریگەری راستەوخۆیان لە سەر زیادکردنی داهات هەبووە و ئەوەش وایکرد، حکومەت مزگێنی نەمانی لێبڕینی موچە رابگەیەنێت.
لەدوای هەشتی تەممووزەوە بافڵ تاڵەبانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ چاکسازی و گەڕاندنەوەی یەکێتی بۆ سەر راستەڕێی خۆی دەستی بۆ دۆسیەیەک برد، کە چنگی لە بینەقاقای ئابوری هەرێم و سلێمانی گیرکردبوو، ئەویش بوونی گەندەڵی و کاری نایاسایی و قاچاخچێتی بوو لە فرۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان، هەر بۆیە لەپێناو نەهێشتنی ئەو دیاردانە چەند گۆڕانکاری و رێوشوێنێکی خێرای گرتەبەر.
زۆر زوو ئاماژەکانی سەرکەوتنی ئەو رێکارانە دەرکەوتن و بە وتەی عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “قاچاخچێتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نەماوە و لە دەروازە سنووریەکانیش کەمیکردوە”.
ناوبراو پێشیوایە بە کۆتاییهاتنی یەکجارەکی قاچاخچێتی لە سەرجەم دەروازە سنووریەکان داهاتی ناوخۆی هەرێم هێندەی تر زیاد دەکات، بۆ نمونە “ئەگەر تەنها بەتەواوەتی رێگە لە قاچاخی جگەرە بگیرێت، مانگانە 20 ملیار دینار بە داهاتی حکومەتی هەرێم زیاد دەبێت”.
هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی و بەمەبەستی زیادکردنی داهات و ڕێكخستنەوەی باج و گومرگ لە خاڵە سنورییەكان، نوێنەری یەکێتی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران واتە قوباد تاڵەبانیش چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ئەنجامدا، بەری ئەو بڕیارانەش بە زیادبوونی داهاتی ناوخۆوە دیارە.
پاڵنەرێکی دیکەی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە گەیشتنی ئەو 200 ملیار دینارەبوو لە بەغداوە بۆ هەرێم، کە ئەویش دەرەنجامی هەوڵەکان و پشوودرێژی شاندی هەرێم بۆ بەغدابوو، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی.
لەو بارەوە پەروین محەمەد نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: “ئەو هەوڵانەی كە قوباد تاڵەبانی داویەتی و ئێستاش بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە سەرجەم بوارەكاندا كاریگەری و ئەنجامی زۆرباشیان هەبووە بەتایبەت ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لەوەی، كە بتوانێت باوەڕ بە حكومەتی عێراقی بهێنێت بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە بكات و كوتلە شیعییەكانی ناو پەرلەمان ڕازیبكات، كە شایستە داراییەكانی هەرێم ڕەوانە بكرێن بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵ و كۆششەكانی كۆڵی نەدا تا دواجار عێراق هاتەسەر ئەوەی پارە بۆ هەرێم بنێرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەوەی پەیوەستە بە بڕیار و ڕاسپاردەكانی ناوخۆ بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانی داموودەزگا و فەرمانگە جیاوازەكان و خاڵە سنورییەكان، بێگومان ئەنجامی زۆرباشی لێ چاوەڕواندەكەین كە دواجار هۆكاریش دەبێت بۆ زیاتر بوونی داهاتی ناوخۆ و كۆتاییهێنان بە بەهەدەردان و قۆرخكاری، بۆیە بەو هیوایەن كە ئەو هەوڵانەی قوباد تاڵەبانی دەستپێكردووە لەبارەی خاڵە سنورییەكان لەسەرجەم دەروازە نێودەوڵەتییەكان جێبەجێبكرێت”.
لای خۆشیەوە ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: “بڕیار و ڕاسپاردەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لەبارەی ڕێكخستنەوەی دەروازە نێودەوڵەتییەكان و یەكخستنی باج و گومرگ هەر لە ئێستاوە كاریگەرییە باشەكانی بەدەركەوتوون بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا كاریگەری زۆرتریشیان دەبێت لە زیاد بوونی داهات بەتایبەت لەداهاتی دەروازە سنورییەكان و باج و گومرگ لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت.
ئەوەشی خستەڕوو، “هەر لە سەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەت لە ئێستادا كۆمپانیا بازرگانییەكان كاروبارەكانیان بۆ ڕێكخراوەتەوە و بێسەروبەری نەماوە لە كارەكانیاندا لەگەڵ ئەوەشدا پشكی حكومەت لە كۆمپانیاكان زیاد كراوە، كۆتایی بە كاری نایاسایی هێنراوە قۆرخكاری لە بواری بازرگانی بوونی نەماوە، كە هەموو ئەمانە هۆكارن بۆ زیاد بوونی داهات و گێڕانەوەی متمانە بۆ هاووڵاتیان”.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم باسی لەوەشكرد، “هەر بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی توانراوە كە سەرجەم خاڵە سنورییەكان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی پێكەوە ببەسترێنەوە كە ئەمەش ڕێگرە لە ئەنجامدانی هەر كارێكی نایاسایی، هەر ئەمەش وایكردووە كە داهاتی خاڵە سنورییەكان بەردەوام بەرەو زیادبوون بڕوات پێشبینی دەكەین لە مانگەكانی داهاتوودا ڕێژەی داهات زۆر زیاتریش بكات بە پشت بەستن بەو ڕاسپاردانەی كە قوباد تاڵەبانی لە بواری چاكسازی دەریكردوون”.
راستکردنەوەی رێڕەو و بەگەژداچوونەوەی خواروخێچییەکان، کە بافڵ تاڵەبانی لە حزب و قوباد تاڵەبانی لە حکومەت گرتوویانەتەبەر، ئاسۆیەکی گەشی بۆ بووژاندنەوەی ئابوری و باشترکردنی ئاستی بژێوی هاووڵاتیان، نەک هەر لە سلێمانی، بەڵکوو لەسەرتاسەری هەرێم نەخشاندووە، بە تایبەتی کە هەر لە ماوەیەکی کەمدا هەوڵەکان هاتنە بەرهەم و ئاهێکییان بە بەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا هێنایەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









