لیژنەی ئەمنی سەیدسادق لە سەر راسپاردەکانی قوباد تاڵەبانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارو ڕاسپاردانەی كە قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەریكردوون لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی سەیدسادق كۆبوویەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: “بەمەبەستی جێبەجێ كردنی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی قەزای سیدسادق لەگەڵ لێپرسراوانی پۆلیسی ناوخۆ و بەشی پۆلیسی هاتووچۆو و یاریدەردەرێتی ئاسایشی سیدسادق لە دیوانی قایمقامیەت كۆبووینەوە، ئەوەش لە پێناو دەركردنی چەند بڕیارێكی پەیوەست بە پاراستنی زیاتری ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان و بنبڕكردنی دیاردەكانی پێشیلكردنی یاسا و ڕەخساندنی كەشیكی ئارامتر بۆ ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەی ئەمنی بڕیاریاندا بە ئامادەكردنی مەفرەزە هاوبەشەكان لە هێزە ئەمنیەكان بەبەردەوامی لە شەوان و ڕۆژدا و دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانەی بێ سەرەتان و جامی ڕەش و پەردە و لەزگەیان لێدراوە یان هەڵگری تابلۆی ساختەن، هاوكات دەست بەسەرداگرتنی هەموو جۆرە چەكێكی بێ مۆڵەت ، جگە لەو چەكانەی مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی ناخۆیان پێ دراوە”.
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، “هەر ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەدا بڕیارماندا بە قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك لە لایەن كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان لە دوای دەوامی فەرمی خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا لێدانی پەردە لە ئۆتۆمبێلی سەرجەم فەرمانگەكان و هێزە ئەمنیەكان و هاووڵاتیان و رەشكردنی جامەكانیان قەدەغەكرا بۆ ئەومەبەستەش داوا لە سەرجەم پێشانگاكانی جوانكاری ئۆتۆمبێل دەكەین كە نابیت كاری جامڕەشكردن و لێدانی لەزگە و پەردەبۆ هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێك ئەنجام بدەن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێت بە داخستنی شوێنەكەی”.
دیاری ڕەفیق جەختی لەوەشكردەوە، “ئاگاداری سەرجەم پیشانگاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل دەكەین كە نابیت مامەڵە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هەڵگری تابلۆی ساختە یان تابلۆی ڕەش بكەن و لە ناو پێشانگاكانیاندا بوونی هەبیت بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن بە داخستنی شوێنەكانیان، بۆیە داواكارین لە سەرجەم هاووڵاتیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ئارامی و پاراستنی سەر و ماڵی هەمووان هاوكارمان بن و لە كاتی جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارانە”.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









