هاتووچۆی سلێمانی: هەڵمەتەکەمان بەردەوامە و هاووڵاتیان هاوکارێکی زۆر باشن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتی هێزە هاوبەشەكانی سلێمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جامرەش و بێسەرەتا بەردەوامی هەیە و لەماوەی ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە 11 چەكی جۆراو جۆر و حەوت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەردا گیراوە و هەڵمەتەكەش لە شاروشارۆچكەكانی دیكە بەردەوامی هەیە.
ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆش هاوشێوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەڵمەتەكانی هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردەوامی هەیە و خۆشبەختانە بە گوێرەی ئەو پلانەی كە داماننانوە توانیومان كاری زۆر باش بكەین هاوكات هاووڵاتیانیش هاوكاری هێزە هاوبەشەكانن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەڵمەتە تەنها بۆ ڕۆژێك و دووان نییە، بەڵكوو لە ڕۆژانی داهاتووش بەهەمان شێوە و بەهەمان گرتنە بەری ڕێكاری ئێستا بەردەوامی دەبێت كە ئەمەش لە دواجاردا لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا كۆتایی دێت چونكە زۆرێك لەو تاوان و كارە نایاساینەی كە ئەنجام دەدرێن بەهۆی ئەو جۆرە چەكە بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلە بیسەرەتایانەوە ئەنجام دەدران.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی كە لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە SNNدراوە، لە سەرەتای دەستپێكی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش و چەكی بێمۆڵەت تواندراوە لەماوەی دوو ڕۆژی یەكەمی هەڵمەتەكەدا 11 چەك لە جۆری دوو كڵاشینكۆف و نۆ دەمانچە دەستیان بەسەردا بگیرێت هاوكات حەوت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و 150 لەزگە و پەردەی ڕەش، بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو دەستیان بەسەرداگیراوە.
هاوكات جگە لە سلیمانی لە سەرجەم قەزا و ناحییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین هەڵمەتەكە بەردەامی هەیە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









