بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ لێکتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆدایە بۆ چارەسەرلردنی کێشەکان

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، پێشھاتە سیاسیەکان و ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق تاوتوێکران و جەخت لە فراوانکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوانیان لەسەرجەم بوارەکان کرایەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات.
بافڵ تاڵەبانی لەژێر رۆشنایی پێشهات و گۆڕانکارییەکان خوێندنەوەی بۆ ھاوکێشەکان کرد و روانینی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستەڕوو و رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ لێکتێگەیشتن و زمانی گفتوگۆدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ھاندەربێت بۆ سەقامگیری زیاتری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری. روونیشیکردەوە وەک یەکێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان کاردەکەین بۆ یەکخستنی جیاوازییەکانی نێو ماڵی کورد و دەمانەوێت وەک یەک تیم لە بەغدا داکۆکی لەمافە دەستوورییەکانمان بکەین.
بافڵ تاڵەبانی ئاشکراشیکرد ھاوپەیمانی کوردستان لەپێناو یەکخستنی ھێزەکان، یەکڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەبەرژەوەندییە باڵاکان دروستبووە. دوای ھەڵبژاردنەکانیش کاری لەپێشینەمان دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و بەرەیەکی بەرفراوان دەبێت لەنێوان ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان.
پەیوەست بەکاروباری ناوخۆیی و رێکخراوەیی، ھاوسەرۆک باسی لەگۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد کە بەئاڕاستەی راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی ئەنجامدراون. دووپاتیشیکردەوە ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی و رێکخراوەیی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت و بەستراتیژێکی نیشتمانییەوە درێژە بەخەبات دەدەین.
هەواڵی زیاتر
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
ئهیلول 8, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









