رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان: هەرێمی کوردستان نموونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادی ڕادەربڕینە

دیندار زێباری
SNN
نوسینگەی دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی رەخنە و نیگەرانییەکانی کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان (CPJ) لە بارەی سزادانی رۆژنامەنووسێکی بادینان رایگەیاند: شانازی دەکەین کە کوردستان میدیای ئازادی هەیە، و نموونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندنە لە ناوچەکە.
دوای ئەوەی کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان نیگەرانی خۆی لە سەپاندنی سزای حەوت ساڵ زیندان بە سەر رۆژنامەنووس قارەمان شوکری دەربڕی نوسینگەی دیندار زێباری لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە: ئەو تۆمەتانەی بەسەر قارەمان شوکریدا پشتڕاستکراونەتەوە بە هیچ جۆرێک پەیوەندییان بە کاری ڕۆژنامەوانی ناوبراوەوە نییە.
راشیگەیاندوە: ” قارەمان شوکری بە بڕیاری دادگا دەستگیر کراوە و بە گوێرەی یاسا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە. ناوبراو بەهۆی ئەندامبوون لە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوێکی چەکداری نایاسایی و تێوەگلان لە کاری هەواڵگری بۆ ئەو ڕێکخراوە دەستگیر کراوە و حوکم دراوە”.
جەختیشی کردوەتەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان میدیای ئازاد بە کۆڵەگەیەکی گرنگی حوکمڕانی و توخمێکی بنەڕەتی دیموکراسی دەزانێت. ئێمە شانازی دەکەین کە کوردستان میدیای ئازادی هەیە، و نموونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندنە لە ناوچەکە”.
ئەمەش لە کاتێکدا زیاتر لە 30 رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان نزیکەی ساڵێکە دەستگیرکراون بە تۆمەتی جیاجیا حەوت کەسیان تائێستا دادگایی کراون و سزای دوو بۆ حەوت ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، لە کاتێکدا پارێزەرەکانیان باس لەوەدەکەن لە ژێر هەڕەشە و فشاری دەرونیدا ناچار بوون دان بەو شتانەدا بنێن کە بەسەریاندا سەپێنراوە.
گرتن و سزادانی ئەو چالاکوانانە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاردانەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە بە هەوڵێک بۆ سەرکوتی ئازادی رادەربڕین و کپ کردنی دەنگی رەخنەگران لێکدەدرێتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









