لیژنەی دارایی: هەركات حكومەت پرۆژەیاسای بودجەی ڕەوانەكرد كۆبوونەوەی نائاسایی بۆ دەكەین

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات چاوەڕێی حكومەت دەكەین پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم ڕەوانەی پەرلەمان بكات هەركاتیش پرۆژە بودجەكە ڕەوانەكرا ئێمە كۆتایی بە پشوو دەهێنین و كۆبوونەوەی نائاسایی بۆ ئەنجام دەدەین، دەشڵێت دوای حەوت ساڵ ئەگەر بۆ مانگێكیش بێت پرۆژەیاساكە بوونی هەبێت باشترە لەوەی كە هەر نەبێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستەماوەیەكی زۆر بەسەر ناردنی پرۆژەیاسای بودجە تێپەڕیوە بۆ پەرلەمان بەڵام ئێمە هەر گەشبینین كە دەبێت كە ئەو پرۆژەیاسایە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت چونكە دوای حەوت ساڵ لە نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە كاریگەرییەكی زۆر خراپی هەبووە ناكرێت ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بێت بۆیە ئەگەر بۆمانگێكیش بێت بوونی پرۆژەیاسی بودجە زۆر باشترە لە نەبوونی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە لیژنەی دارایی پەرلەمان بەردەوام چاودێری كارەكانی پرۆژەیای بودجەی هەرێم دەكەین لە ئێستادا رەشنوسی پرۆژەیاساكە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هەركاتێكیش حكومەت ڕەوانەی پەرلەمانی بكات، ئەوا ئێمە كۆتایی بە پشووی خۆمان دەهێنین و دانیشتنی نائاسایی بۆ ئەنجام دەدەین چونكە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەسەروو هەموو كارێكەوەیە و پەیوەندی ڕاستەوخۆیشی بە ژیان و بژێوی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانەوە هەیە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك پرۆژە یاسی بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت سەرەتا ئاراستەی لیژنەكەی ئێمە دەكرێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بكەین پاشان پرۆسەی خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و دەنگدانی لەسەر دەكرێت، ئێمە لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی فشار لەسەر حكومەت بكەین بۆ ئەوەی چیتر لەوەزیاتر ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان دوانەكەوێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









