SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە سلێمانی، کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی بواری حزبی و هەڵبژاردنەکان تاووتوێکران.
دەقی راگەيەندراوەکە:
ئەمڕۆ رێکەوتی (٤/٨/٢٠٢١) بە سەرپەرشتی هاوسەرۆک هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی ، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی بواری حزبی و هەڵبژاردنەکان تاووتوێکران.
کۆبوونەوە وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەکێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەکان و دیاری کردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و ھێمنی ھەرێمی کوردستان بە شاری سلێمانیشەوە ،تەئکید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەکتەب و دەزگاکانی یەکێتیی کرایەوە بەرەو هەڵمەتێکی پڕ جۆش و خرۆشی پێکەوەیی و دیموکراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
مەکتەبی سیاسی گشت مەکتەب و مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی راسپارد کە هاوشانی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمان پەیوەستی میحوەر و بازنەکانی هەڵبژاردن بن، کە ئەرکی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان لە هەموو بازنەکانی هەڵبژاردندا، چونکە سەرکەوتنی هاوپەیمانی کوردستان ئاسۆیەکی روون و نوێ لەبەردەم گەلی کوردستان دەکاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموکراتی و لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە کە هەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی