وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 600 هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان

SNN
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، کە تا ئێستا 600 ھەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
عەلی عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەئێستادا، 37 ھەزار خێزانی ئاوارە ماوەن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و وتی: “ئەو 37 ھەزار خێزانە ئاوارەیە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نیشتەجێن”.
وتیشی: “زۆربەی ئاوارەکانی قەزای شنگال و ناوچەکانی دەورووبەری لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن”.
عەلی عەباس جیھانگیر ئاشکراشیکردووە کە بەپێی ئەوەی لای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تۆمارکراوە، تا ئێستا 600 ھەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، راشیگەیاند کە دەرگای گەڕانەوە لە بەردەم خێزانە ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان کراوەیە و وتی: “گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان پەیوەستە بە ژمارەیەک ھۆکار لەوانە خواستی خێزانە ئاوارەکان لەوەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان یان دەیانەوێت لە کەمپەکاندا بمێننەوە”.
بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی 2014دا، نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 ھەزار عێراقی ئاوارەبوون کە بەشێکیان وەک پەنابەر روویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەورووپا کردووە.
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









