هۆکاری شەڕەکەی بەردەم مەکتەبی سياسی يەکێتی لە کەرکوک لە SNNەوە بزانە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی مەڵبەندی يەکی كەركوكی یەكێتی رايگەياند: “شەرەکەی بەردەم مەڵبەندی يەکێتی لە کەرکوک کۆتايهاتووە و تەنها چەند کەسێک بە سوکی برينداربوون”.
نەجات تۆفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بووك و زاوایەك لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكارەكانیان بەتایبەت بەكەسوكاری زاوا بەمەبەستی وێنەگرتن هاتنە بەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، پاسەوانی بارەگاكە بەشوەیەكی ئاسایی پێشوازیان لێكردن و بۆئەوەی بوك و زاواكە بچنە ژوورەوە، بەڵام باوكی زاوا كە ئەفسەرێكی پۆلیس بووە بە پلەی عەمید وهەوڵیداوە بە چەكەوە بچێتەژوورەوە رێگری لێكراوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “بەو هۆیەوە لە نێوان پاسەوانەكان و ئەفسەرەی پۆلیس و كەسوكاری زاوا شەڕی دەستەویەخە دروستبووە و بە بۆكس لە یەكدییان داوە، چەند كەسێك بە سوكی بریندار بوون بەڵام دواتر پاسەوانەكانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەفسەرەكەیان دوورخستووەتەوە و گرفتەكە چارەسەر كراوە”.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلێكۆڵینەوەی پۆلیس دەستیپێكردووە، تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك لەسەر رووداوەكە دەستگیرنەكراوە لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری كەركووك و لەبەردەم بینای مەكتەبی سیاسی یەكێتی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان كەسوكاری بووك و زاوایەك و پاسەوانانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی روویدا، بەهۆيەوە چەند كەسێك برینداربوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









