
هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی یەكشەممە لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی بدرێتە بزوتنەوەی گۆڕان و كاندیدەكەیان دەستبەكار ببێت، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی چوار ساڵە ئەو پۆستە بە بەتاڵی ماوەتەوە.
شاهێن حەمە ڕەزا، كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە رێککەوتی 2020/8/3 فەرمانی دەستبەكار بوونم وەك جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری كارگێڕی بۆ دەرچووە و سبەی یەكشەممە بەفەرمی پەیوەندی بە كارەكەمەوە دەكەم ، پارێزگاری هەڵەبج دوو جێگری دەبێت یەكێكیان بۆ كاروباری هونەرییە و ئەویدیكەشیان بۆ كاروباری كارگێڕییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: “پێدانی ئەو پۆستە بەمن لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنەیە كە لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نشتیمانی كوردستان واژۆی لەسەر كراوە بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، بۆیە بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەڕێوە دەبرێت پۆستی پارێزگاری هەڵەبجەش لە لایەن یەكێتییەوە بەڕێوەدەبرێت”.
ئەو كاندیدەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: “هەر بە گوێرەی ڕێككەوتنەكەی نێوان ئێمە و یەكێتی نشتیمانی كوردستان دەبێت گۆڕانكاری لە پۆستی قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجەش بكرێت، چونكە ئەو پۆستەش بەركەوتەی سیاسی ئێمەیە بۆیە هیوادارین بەهۆی ئەو لێكنزیكبوونەوە و هاوپەیمانییەی لەنێوان یەكێتی و گۆڕان هاتووەتە ئاراوە بتوانین بە باشی كارەكانمان ئەنجامبدەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









