پارێزەرەکانیان: سزادراوانی بادینان ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN
تیمی پارێزهرانی چالاكوانه دهستگیركراوهكانی بادینان دەڵێن:”سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان ) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە”.
تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان بانگەوازێکیان ئاراستهی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایتی پەڕلەمان کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، فراكسیونه جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، دەستەی مافی مرۆڤ و تەواوی لایەنە پەیوەنددارەکان کردوە.
له بانگهوازهكهدا هاتووە: “هەر ئێستا هەواڵمان پێگەیشتووه کە سزادراوانی بادینان (ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان) زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت” لهسهر ئهو بنمهمایهش رایانگەیاندوە: “داواتان لێ دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەموو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت”.
تیمی پارێزهران داواشیكردوه بە زوترین کات سزادراوهكان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک و رونیكردوهتهوه كه بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێت بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
لهكۆتایی بانگهوازهكهشدا تیمی پارێزهران رایگهیاندوه “ئەوانە مرۆڤن و ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن و هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان رادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بکرێن “.
هەواڵی زیاتر
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
ئهیلول 8, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









