حزبی دیموکراتی کوردستان: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەمان لە هەولێر کوژرا

SNN
حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) رایگەیاند: ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان لە شاری هەولێر کوژراوە و شوێنەواری ئەشکەنجە بە تەرمەکەیەوە دیارە.
لە راگەیەنراوێکدا حزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندوە: رۆژی پێنج شەممە موسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەیان لە شاری هەولێر رفێنراوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیاربووە لە ژورێکی هۆتێل گوڵی سلێمانی دۆزراوەتەوە.
حزبی دیموکرات لە راگەیەنراوەکەیدا رفاندن و کوشتنی ئەو سەرکردەیەی خستوەتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و باسی لەوەکردوە، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەو بارەوە رادەگەیەنن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێریش لە راگەیەندراوێکدا وتی: “ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 7 ئابی 2021 لە لایەن کارگێڕیی هۆتێل (گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە روداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە. دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەلات بە ناوی (موسا بابە خانی) . لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوەو دوای تەواوبونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت”.
موسا باباخانی لەدایکبووی 1982ی شاری کرماشان بووە و لە ساڵی 1999 چووەتە ریزەکانی حزبی دیموکرات و لە کۆنگرەی 17ی ئەو حزبەدا بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی واتە سەرکردایەتی حدک.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









