هەڵوێستی عێراق لەبارەی کشانەوەی هێزە ئاسمانييەکەی هاوپەيمانان

SNN
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند: “کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا کە هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بو لەعێراق، لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە عێراق و ئەمریکا لەگفتوگۆی ستراتیژی نێوانيان بڕیاریان لەبارەوە داوە، بۆیە پێشوازی لەو هەنگاوە دەکەن”.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە تويتێکدا رايگەياندووە: “پێشوازی دەکەين لە بڕیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH لەعێراق و گەڕانەوەیان بۆ بنکەی سەرەکی خۆیان لەکوەیت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “بڕیارەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە بەغدا و واشنتن لەسەری رێککەوتون، ئەویش کشانەوەی سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانە تا کۆتایی ئەمساڵ”.
حەوتی ئەم مانگە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەعێراق و سوریا رایگەیاند: “هێزی تایبەتی وەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH کەهێزێکی ئاسمانی بوو بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش، لەعێراق کشاوەتەوە و گەڕایەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆی لەکوەیت”.
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









