وردەكاری گەیشتنی پاڵاوگەیەكی بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان لە SNNەوە بزانە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ دوو تاوەری گەورەی تایبەت بە پاڵاوگەیەكی نەفتا بە بەنزین لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و وابڕیارە لە گوندێكی نزیك ناحییەی عەربەت پاڵاوگە دابندرێت، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەتیش لە SNNەوە وردەكاری پاڵاوگەكە ئاشكرا دەكات.
دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەتی سەر بەپارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دوو تاوەرەی كە ئەمڕۆ گەیشتوونەتە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، تایبەتە بە كارگەیەكی پاڵاوتنی نەفتا بۆ بەنزینی جۆری موحەسەن، ئەو بەشەشی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان بە بەشێكی سەرەكی پاڵاوگەكە دادەنرێت بەڵام هێشتا چەند بەشێكی ماوە بۆ ئەوەی بە تەواوی بكەوێتە کار.
ئاماژەی بەوەشكرد: “پاڵاوگەكە لەلایەن كۆمپانیای ئەهلییەوە دروستدەكرێت و دەكەوێتە گوندی (یەخی ماڵی) سنووری ناحییەی عەربەت، هاوكات بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكە ئەو پاڵاوگەیە لە توانایدا هەیە ڕۆژانە نزیكەی 850 هەزار لیتر نەفتا بگۆڕێت بۆ بەنزینی جۆری موحەسەن”.
بەڕێوەبەری ناحییەی عەربەت ئەوەشی خستەڕوو: “بە كەوتنە گەڕی ئەو پاڵاوگەیە كاریگەری باشی دەبێت لەسەر زیاد بوونی بڕی بەنزین و هەروەها دابەزاندنی نرخەكەشی، بۆیە ئێمەش لەئیدارەی ناحیەی عەربەت هەرچیمان پێبكرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی هاوكاریان دەبین”.
ئەو دوو تاوەری ئەمڕۆ لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان، لەوڵاتی ئیماراتەوە هاوردەكراون و درێژیی یەكێك لە پاڵاوگەكان 43 مەتر و ئەوی دیكەش 60 مەترە، كێشی هەر بارهەڵگرێكیش نزیكەی 200 تەنە.

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









