
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ چارسەرکردنی کێشەی ئاو وەزارەتی شارەوانی ڕاسپێردرا بۆ داڕشتن و دانانی بەرنامەیەک بۆ ستراتیژی ڕوبەڕوبونەوەی کەمی ئاو لەگەڵ تەرخانکردنی زیاتر لە یەک ملیار دیناری مانگانە بۆ مانگەکانی ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەم و دەسەڵاتی خەرجکردنیش دەدرێت بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی ئەنجامداوە و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕاسپێردرا هەفتەی داهاتو سەرپەرشتی کۆبونەوەیەک بكات لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون، بۆ داڕشتن و دانانی بەرنامەیەک بۆ ستراتیژی ڕوبەڕوبونەوەی کەمی ئاو.
باسی لەوەشکردوە، بڕیاردراوە بەتەرخانکردنی گوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار مانگانە، بۆ مانگەکانی 8-9-10 و پێدانی دەستەڵاتی خەرجکردن بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، کۆبونەوەکە بڕیاریداوە بە پابەندکردنی وەزارەتی کارەبا لەماوەی دو ڕۆژدا بۆ ئهوهی دیراسەیەک ئامادە بکات بە مهبهستی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بیرەکانی ئاوی خواردنەوە، لەگەڵ پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بە سەربازی و شارستانیی، بە ئامادەکردن و دابینکردنی ئالیات و تانکەر و هەماهەنگی کردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ گەیاندن و گواستنەوەی ئاو بە ئاسانی بۆ ئەو گەڕەکانەی كێشهی کەمی ئاویان هەیە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە، له سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران و به دهستپێشخهری سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبونەوەیەک ئەنجام درا.
له كۆبوونهوهکەدا كه وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کارەبا، دەستەی وەبەرهێنان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون، پارێزگارەکان، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکاران و بۆردی پڕۆژەکان تیایدا ئامادهبون، ئهم بڕیار و ڕاسپاردانهی خوارهوه دران:
1- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕاسپێردرا هەفتەی داهاتو سەرپەرشتی کۆبونەوەیەک بكات لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوەندی یاسایی و ڕاوێژی ستراتیژی و بۆردی پڕۆژەکان، بە مەبەستی داڕشتن و دانانی بەرنامەیەک بۆ ستراتیژی ڕوبەڕوبونەوەی کەمی ئاو و بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی کۆبونەوە بەشێوەیەکی خولی و مانگانی جارێک.
2- تەرخانکردنی گوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار مانگانە، بۆ مانگەکانی 8-9-10 و پێدانی دەستەڵاتی خەرجکردن بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.
3- پابەندکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی پڕۆژەکانی ئەنجومەنی وەزیران، دیراسەیەک و ڕاپۆرتێک ئامادە بکات لەسەر هەردوو پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی 4 و پڕۆژەی ئاوی بارزان و دڵنیابون لە توانای کۆمپانیاکان لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەو پرۆژانە و دۆزینەوەی سەرچاوەی پارەدارکردن (تمویل).
4- پابەندکردنی وەزارەتی کارەبا لەماوەی دو ڕۆژدا بۆ ئهوهی دیراسەیەک ئامادە بکات بە مهبهستی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ بیرەکانی ئاوی خواردنەوە.
5- پابەندکردنی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت بە سەربازی و شارستانیی، بە ئامادەکردن و دابینکردنی ئالیات و تانکەر و هەماهەنگی کردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بۆ گەیاندن و گواستنەوەی ئاو بە ئاسانی بۆ ئەو گەڕەکانەی كێشهی کەمی ئاویان هەیە.
6- پابەندکردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک کە تیایدا دیراسەیەکی ورد لەسەر هێڵی گواستنەوەی ئاو و پاڵاوتنی و پێوەرەکانی ئاو و پێداویستییەکانی چاککردنەوەی پڕۆژەکانی ئاو و خەزانەکانی ئاو و کۆکردنەوەی داهاتی ئاو (جیبایە) چۆن ئەنجام دەدرێت و لە چ ئاستێک دایە و ئاستەنگەکانی چین، لە ماوەی ١٥ ڕۆژ بۆ سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەرزی بکەنەوە.
7- ڕاسپاردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ناردنی دۆسیەی پڕۆژەکانی دروستکردنی بەنداو لەسەر شێوازی هاوبەشی کەرتی گشتی و تایبەت (PPP) بۆ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
8- ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کارەبا، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ دیراسەکردنی ئهوهی تا چەند سوود لە بەنداوەکان وەردەگرین بۆ کارەبا.
9- ڕاسپاردنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا و ئێران لەسەر شێلوبوون و گرتنەوەی ئاو.
10- پابەندکردنی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانیان لە بەفیڕۆنەدانی ئاو و کارەبا بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشت و گوزار و کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی.
11- ڕاسپاردنی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، بە مەبەستی کارکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەرچوواندنی یاسای پاراستنی ئاو.
فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/8/13
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









