“وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەرپرسە لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین”

بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆجارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبوونەوەی تۆماركرد بەجۆرێك نرخی لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە 800 دینارەوە بۆ 825 دینار بەرزبوویەوە، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە كە ئەو بابەتە بۆ چەند كۆمپانیایەك قۆرخكردووە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی سیاسەتی نەوتی حكومەتی هەرێمی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە هەیە، چونكە ئێمە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە كاتێك نرخی لیترێك بەنزین 500 دینار بوو ئەم هۆشدارییەمان دایە حكومەت كە ئەگەر ڕێوشوێنی پێویست نەگرێتە بەر نرخی بەنزین زۆر بەرز دەبێتەوە، بەڵام نەك بە گوێمان نەكرا بەڵكوو بە پێچەوانەی ئێمەوە بڕیاری وەها دەركرا كە هێندەی دیكە بوونە هۆی قۆرخكاری بۆ هاوردەكردنی بەنزین بۆ چەند كۆمپانیایەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەرپرسەی لەم دۆخەی بۆ نرخی بەنزین دروست بووە و هەر ئەوانیش دەتوانن دۆخەكە ئاسایی بكەنەوە، چونكە لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەستەڵاتی (ڕەسید)ی كڕینی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەندووەتەوە گەڕانییەوە بۆخۆی، ئێمە بەنووسراوی فەرمی داوامانكردووە كە دووبارە ئەو ڕەسیدە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بگەڕێنێتەوە، باج لەسەر كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی لاببات ئەو كۆمپانیایانەی لە دەروازە سنوورییەكان بەناوی جۆراوجۆرەوە پارە لە بارهەڵگرەكان وەردەگرن لە تانكەرەكانی هاوردەكردنی سوتەمەنی وەرنەگرن، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبری ئەم ڕێگاچارانە ڕێوشوێنەكانی توندتر كردووەتەوە.
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە بڕیار و ڕێكارەكانی خۆیدا بۆ هاوردەركردنی بەنزین و سوتمەنی نەچێتەوە بە دڵنیاییەوە نخی بەرنزین زۆرە لەوەی ئێستا زیاتر بەرز دەبێتەوە كە ئەمە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و شۆفێراندا نییە.
وتەكانی كەریم عەلی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێك 25 دیناری چووەتە سەرو نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 825 دینار دەفرۆشرێت بەنزینی و موحەسەن بە 850 دینار و بەنزینی سوپەر بە 950 دینار دەفرۆشرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









