
یەکێک لە سیتیەکان لە سنووری هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر بەردەوامی هەیە و هێشتا بەشێكی زۆری گەڕەك و كۆڵانەكانی ئەو شارە بە چەند هەفتە جارێك ئاویان پێدەگات، بەڵام 140 پرۆژەی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر لەلایەن كۆمپانیاكانەوە دروستكراون لەڕێگەی هەڵكەندی بیری زۆر قووڵەوە ئاوی بەردەوامیان بۆ دابیندەكرێت هیچ كام لەو پرۆژانەش پێوەری ئاویان بۆ نەبەستراوە هۆكارێكیشن بۆ گرفتی كەمئاوی لە هەولێر.
سەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا 142 پرۆژەی وەبەرهێنان كە نزیكەی 100 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرێت لە شاری هەولێر هەن، بەڵام تائێستا هیچ كام لەهاوبەشانی پرۆژەكانی وەبەرهێنان پێوەری ئاویان نییە و پارەی هاوبەشی ئاویش بەحكومەت نادەن كە لە ڕێگەی هەڵكەندی بیرەوە ئاو بۆ ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە تەرخاندەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: “تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئاوی پرۆژەكانی وەبەرهینان و ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەی كە لەو پرۆژانە دروستكراون ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر نەكراون بەڵكوو كۆكردنەوەی پارەی ئاو لەلایەن خاوەنی پرۆژەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێن و پارەی ئاویان ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و كۆمپانیاكان بەرپرسن لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ یەكە نیشتەجێبوونانە”.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لە سەنتەری شاری هەولێرزیاد لە 250 هەزار هاوبەشی ئاو تۆماركراوە بەڵام لەو ڕێژەیە تەنها لە 81% پێوەری ئاویان بەستوە، هاوكات زۆربەی ئەو بیرانەی كە بۆ پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لێداون بیری زۆر قوڵن و هەندێكیان قوڵییان دەگاتە سەروو 600 مەتر كە ئەمە بەدەرە لە هەموو رێنماییەكانی تایبەت بە لێدانی بیری ئاو، هەر ئەوەش وایكردووە كە بیرە حكومەییەكانی تایبەت بە دابینكردنی ئاوی چەند گەڕەكێكی هەولێر دووچاوری وشکبوون ببنەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









