سەرچاوەەیەک لە دادگای سلێمانی زانیاری لە بارەی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و براکانی دەخاتەڕوو

دادگا و رهوتى دادوهرى | فۆتۆ: SNN
SNN
بەوتەی سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی دوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی و براکانی لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک و تۆمەتی هەڕەشە و زۆرلێکردن بە زەبری هێز ئامادەی بەردەم دادگاکران، بە شێوەی کاتی و بە کەفالەتی 25 ملیۆن دینار ئازادکراون، تاوەکو ڕۆژی دادگایی کردنیان، باس لەوەشدەکات، تۆمەتبارەکان لە دۆسیە دیکەشدا بڕیاری دەستگیرکردنیان هەیە.
سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر سکاڵای هاوڵاتی (بڵند عەلی عەبدولرەحمان) دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتباران هەریەک لە (لاهور شێخ جەنگی و براکانی) بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادان لەسەر هەڕەشە و زۆر لێکردن بە زەبری هێز و دەسەڵات، ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە براکانی ئامادەی بەردەم دادگا کران”.
وتیشی: “پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی وتەکانیان، دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ئازادکردنیان بە بارمتەی دارایی (واتە بە کەفالەت) هەریەکەیان بەبڕی 25 ملیۆن دینار تاوەکو ئەنجامی لێکۆڵینەوە و رۆژی دادگای کردنیان.
روونیشیکردەوە: ” ئەم ئازادکردنەیان بە واتای کۆتایی کێشەکەیان نییە، بەڵکو بەشێوەیەکی کاتی ئازادکراون تاوەکو ڕۆژی دادگایی کردنیان و هەرکات دادگا داوای کردن پێویستە ئامادەبن، بە پێچەوانەوە دووبارە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێتەوە”.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، “ئەوەی جێگەی سەرنجە لە بڕیاری ئازادکردنیاندا نەدەبوو بەم شێوەیە ئازادبکرێن چونکە لە چەندین دۆسیەی دیکەشدا داواکراون و بڕیاری دەستگیرکردنیان هەیە و پێویست بوو لەو کێشانەشدا ئەمڕۆ وتەیان وەربگیرایە بەڵام دادوەری لێکۆڵینەوە ئەوەی نەکردووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی زانیاری هەبووە بەو حاڵەتە، جگە لەوەش هاوڵاتیان بەردەوامن لە تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی ناوبراوان لەسەر ئەو تۆمەتانە، واتە لە ئێستادا و لە کێشەی دیکەدا بڕیاری دەستگیرکردنیان هەیە و پێویستە دووبارە ئامادەی دادگا بن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









