بافڵ تاڵەبانی: لەمەودوا بەرپرسیارێتی و ئەرکی حیزبی بەرێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەھەولێر بە ئامادەبوونی د.ئەرسەلان بایز، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی ھەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکان، حیزبییەکان، دۆخی یەکێتی، رێکخستنەوە و گۆڕانکاری لە پەیکەری رێکخراوەیی، ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاوەکانی سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە خوێندنەوەی بۆ پرسەسیاسییەکان کرد و ئامادەبووانی بەرچاوڕوون کرد لە سیاسەتی نوێی یەکێتی بۆ ژیانی رێکخراوەیی و روونیکردەوە ھەر ھەنگاوێک نێردراوە بۆ راستکردنەوەی رێڕەو و ئاسایکردنەوەی ئەرکەکانی حیزب بووە، و ئەو بارەلارەی بەدەستی ئەنقەست دروستکرابوو راستمان کردەوە و ئیتر لەمەودوا بەرپرسیارێتی و ئەرکی حیزبی بەرێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت.
ھاوسەرۆک راشیگەیاند: “باشترین وەفا بۆ قوربانیدان و ماندوبوونی ئێوەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی رۆژەسەختەکان پاراستنی ئەو یەکێتییەیە کە ئێوە خاوەنین و خەباتتان بۆ کردووە لەپێناو بەدیھێنانی مافەکانی گەلەکەمان”.
بۆ ھەڵبژاردنەکانیش بافڵ تاڵەبانی ھانی ھەموولایەکیدا بە رۆحیەتی زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی مافە دەستوورییەکان کاربکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و بەگەرموگوڕییەوە بانگەشە بکەن و ئەم وێستگەیەی خەباتیش بکەنە کەرنەڤاڵی نوێکردنەوەی پەیمانی ئاوەدانی و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ھەمەلایەنەی یەکێتییانە لەسەر پێشھاتەکان کراو پەرۆشی یەکێتی ناو یەکێتی و سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دووپاتکرایەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









