
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی چەند كیشەیەكی تەكنیكی و دابیننەكردنی پارە لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی لیواهاوبەشەكانی پێشمەرگە دواكەوت، ئەمڕۆ دەستكرا بەدابەشكردنی مووچەكانیان بە بێ لێبڕین و لە كۆتایی ئەم مانگەش مووچەیەكی دیكە وەردەگرن كە مووچەی مانگی ئابە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: “دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی لیواهاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ پێنج شەممە 19/8/2021 دەستپێكردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن هیزەكانی هاوپەیمانان بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە دابینكراو و بەهۆی چەند كێشەیەكی تەكنیكی و نەبوونی پارە مووچەكانیان دواكەوتبوو”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشەكان بەردەوامی دەبێت و سبەی و دووسبەیش دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت، هاوكات ئەو مووچەیەی ئەمڕۆ دابەشكرا مووچەی مانگی تەموز بوو تا كۆتایی ئەم مانگەش لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە مووچەی مانگی ئابی لیوا هاوبەشەكانیش دابەشدەكرێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ڕوونكردەوە: “لە ئێستادا مووچەی لیوا هاوبەشەكان بە سیستمی بایۆمەتری دابەشدەكرێت هەر ئەوەش وایكرد كە مووچەی مانگی تەموز بە چەند ڕۆژێك تەواوبكرێت بەڵام لە ئێستادا كاروبارەكانی ئەو سیستمە كۆتایی هاتووە و لەمەودوا لەكاتی خۆیدا و بەهەمان سیستەم دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









