دوای 70 رۆژ لە دەستگیركردنی لەلايەن پارتيەوە، هێشتا نوێنەرەكەی خۆسەری ئازاد نەكراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەری پارتی یەكێتی دیمكرات ( پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە لە دوای پێپەڕبوونی زیاد لە 70 ڕۆژ لە دەستگیركردنی دوو ئەندامی پەیەدە و نوێنەرێكی خۆسەری باكوور و خۆرهەڵاتی سوریا لەلایەن هێزێكی ئاسایشی پارتییەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، تا ئێستا نوێنەرەكەی بەڕێوەبەری خۆسەری ئازاد نەكراوە و دوو ئەندامەكەی پەیەدەش بەمەرجی جێهێشتنی هەرێمی كوردستان ئازاد كراون.
نوری ئەسعەد، نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لەكاتی ڕۆشتنیان بۆ پێشوازی لە هاتنی چەند میوانێكیان لە ناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن هێزێكی ئاسایشی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان دوو ئەندامی پەیدە ئازاد كراون بەڵام نوێنەری خۆسەری بەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە زیندانی ئاسایشی پارتدایە و تا ئێستا ئازاد نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: “(جیهاد حەسەن) كە نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆسەری باكوور و خۆرهەڵاتی سوریایە لە هەولێر لە ڕۆژی 10ی حوەزیران لەگەڵ دوو ئەندامی پەیوەندییەكانی پەیەدە دەستگیركراوە، بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان ئەو تۆمەتەیان ئاراستە كراوە گوایە ئەوانەی دەستگیركراون بەدەر لە كاری یاسایی خۆیان هەستاون بە ئەنجامدانی كاری سیاسی لەكاتێكدا ئەوان تەنها بۆ پێشوازی لە چەند میوانێكیان ڕۆشتبوون، بۆیە ئەو دوو نوێنەری پەیەدەش كە ئازاد كراون مەرجیان بۆ داناون كە دەبێت هەرێمی كوردستان جێبهێڵن و بڕۆنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان”.
نوێنەرەكەی پەیەدە لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە زانیاریمان هەیە كە (جیهاد حەسەن) نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئاسایشی پارتی دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لە لێكۆڵینەوەكاندا ئەوەیان پێوتووە كە ئەگەر ئازادی بكەن دەبێت ئەویش هەرێمی كوردستان جێبهێڵیت بەڵام هێشتا ئەوە نازانین كەی ئازاددەكرێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









