لە چوارچێوەی چاكسازییەكاندا فەرمانی گۆڕینی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەرچووە

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە بەردەوامی ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكان و بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێشبردنی كاروباری دەروازە سنوورییەكان و لە چوارچێوەی ئەنجامدانی چاكسازییەكان، فەرمانی گۆڕینی سەرپەرشتیاری ئێستا مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەرچووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرپەرشتارێكی نوێ بۆ مەرزی باشماخ دەستبەكار ببێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەمەرزی باشماخەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە چوارچێوەی ئەنجامدانی ئەو گۆڕانكارییانەی كە بەمەبەستی زیاتر بەرەو پێشبردنی ئیشوكاری هاووڵاتیان بەڕێوەدەچێت و ئەو چاكسازیانەی كە جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكردووە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانی گۆڕینی (لیوا مەریوان شێخە كەمال) سەرپەرشتیاری ئێستای مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەرچووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە جێگەی (لیوا مەریوان شێخ كەمال) عەمید (محەمەد تاهیر) كە پێشتر ئەفسەری پۆلیس و ماوەیەكیش لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەركی بینیوە دەكرێتە سەرپەرشتیاری نوێی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ.
هەر بەپێی زانیارییەکانی SNN ئەوەش هاتووە كە لە ئێستادا فەرمانی گۆرینی سەرپەرشتیاری ئێستای مەرزی باشماخ لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و دەبێت هەریەكە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایش بەهەمان شێوە فەرمانی دەستبەكار بوون بۆ سەرپەرشتیاری نوێی مەرزی باشماخ دەربكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
54 خولهك لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 خولهك لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
54 خولهك لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









