قایمقامی پێنجوێن: ئەو بیانوانەی توركیا هەیەتی بۆ بۆردومانکردنی سنورەكەمان بێ بنەمان

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا دەستیان بە بۆردومانكردنی چەند گوندێكی سنوری قەزای پێنجوێن كرد و بەهۆیەوە زیانێكی مادی زۆر بە كێڵگەی جوتیاران كەوت، توركیا هۆكاری ئەو هێرشانەی بۆ بوونی گەریلاکانی پەكەكە گەڕاندەوە، قایمقامی پێنجوێنیش ڕەتیدەكاتەوە، هیچ چەكدارێكی پەكەكە لەو ناچەیەدا بوونی هەبێت.
زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ لە لایەن چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا هێرش كرایە سەر چەند گوندێكی سنورەكەمان بە بیانووی بوونی چەكدارانی پەكەكە ئیمە سەردانی ناوچەی بۆردومانەكەمان كردوو بۆمان دەركەوت كە ئەو شوێنانە، ناوچەیەکی بەرفراوانی كشتوكالین هیچ بنكە و بارەگایەكی پەكەكە یان هیچ چەكدارێكی دیكەی لێی نییە تا بۆردومان بكرێت، بۆیە ئەوەی كراوەتە بیانوو بۆ بۆردومانكردنی سنورەكەمان بنەمای ڕاستی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆردومانەكە سنوری گوندەكانی ( خونیانە، ئۆمەرەسێنان، بناویان، كانی میران، وریاوە، ساڵیاوە و قزڵجە) ی گرتووەتەوە كە هەمویان دەكەونە سەر یەك هێڵ، هاوكات بۆردوومانەكە نزیكەی 20 خولەكی خایاندووە زەرەر و زیانێكی زۆری مادی بە جوتیارانی ئەو سنورە گەیاندووە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری بۆ جووتیارانی ناوچەكە دروستكردووە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لای خۆمانەوە لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكانی جوتیارانی ئەو سنورە، كە بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیان بە بەرهەمەكانیان گەیشتووە، دواتر بە نوسراو ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكەین بۆ ئەوەی بەكاری خۆیان هەستن بە قەرەبوو كردنەوەیان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









