
SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت سیاسەتێكی گونجاومان ھەبێت لەگەڵ بەغدا تا بتوانین مافە رەواكانی گەلی كوردستان بەدەست بھێنین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئاب، قوباد تاڵەبانی، بە یاوەری مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی ئیدارەى راپەڕین کۆبوونەوە و رایگەیاند:” دەبێت سیاسەتێكی گونجاومان ھەبێت لەگەڵ بەغدا تا بتوانین مافە رەواكانی گەلی كوردستان بەدەست بھێنین، ئەوەش بە سیاسەتی داڕێژراوی ھاوپەیمانی كوردستان بەدی دێت”.
لەو کۆبوونەوەیەدا بە گرنگییەوە باس لەرێککەوتنی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان کرا و ئاماژە بەوەکرا کە ئەم رێككەوتنە لەسەر بنەمای رێككەوتنی دەباشانە كە خوالێخۆشبووان مام جەلال و كاك نەوشیروان بناغەکەیان داناوە.
قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەشکردەوە:” یەكێتی و گۆڕان دەبێت پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و كاندیدەكانی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە:” : پاراستنی یەکڕیزی کورد لە بەغدا زامنی بەدەستهێنانی مافەکانمانە، بۆیە دەبێت تیمێك لە بەغدا بێت كە بتوانێت بەرگری لەمافەکانی گەلەکەمان بكات”.
ھەر لەو كۆبونەوەیەدا، مستەفاى سەید قادر رایگەیاند:” ئەم ھاوپەیمانێتیە گرنگە بۆ گێڕانەوەی متمانە و خزمەتكردنی ھاوڵاتیان بۆیە پێویستە ھەماھەنگ بین لەپێناو سەرخستنی”.
ئەوەشی خستەڕوو:” یەكێك لە دۆسیە سەرەكییەكانی ھاوپەیمانی كوردستان؛ كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان دەبێت كە كار بۆ پاراستنی یەكڕیزی و پێكەوە ژیان دەكات”
جەختیشی كردەوە:”كاندیدەكانمان لە بەغدا بەرگریكاری قەوارەی ھەرێم دەبن و ھۆكارێك دەبن بۆ یەكڕیزی كورد”.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی بانگەشەى هەڵبژاردن کرا لە دەڤەرى راپەڕین، بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی هاوپەیمانی کوردستان بێت و داوا لە هاوڵاتیانی سنورەکە كرا بەشدار بن لە پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرى خۆیان لە ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









