
SNN
وەزیری بەرگری عیراق رایگەیاند: “دوای ئەوەی بەشداربوون لە پێشانگای کەرەستە سەربازییەکانی تورکیا کە رۆژانی 15 بۆ 20ی ئاب لە ئەستەمبوڵ بەڕێوەچوو، بەغدا خواستی خۆی بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەو وڵاتە دەربڕیوە و لەئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆن لەوبارەیەوە”.
جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عیراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەشکرد: “داوایان لە توركیا كردووە كە چەند پێشنیاز و دەرخستەیەكیان تایبەت بە فڕۆكەی جۆری بەیرەقدار تی بی 2 لەگەڵ هێلیكۆپتەری جۆری ئاتاك1 و سیستمی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ بخاتەڕوو.
باسی لەوەشکردووە: “فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا زۆر ورد و پێشكەوتوون، لە چەندین وڵاتی وەك سوریا و ئازەربایجان و لیبیا سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە”.
رۆژانی 15 بۆ 20ی ئاب لە ئەستەمبوڵ پێشانگای کەرەستە سەربازییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، تيايدا چەندین شاندی سەربازی وڵاتان بەمەبەستی بینین و کڕینی کەرەستەکان سەردانی پێشانگاکەیان کردبوو.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









