
SNN
وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند: “خوازیارین پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت”، وتیشی: “ئەمریکا لە ئەفغانستان شکستی هێنا”.
زەبیحوڵا موجاهید بزووتنەوەی ئاڵیبان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیایەکی وڵاتەکەی.، کشانەوەی تەواوەی هێزەکانی ئەمریکای بەوە وەسفکرد کە “ئەفغانستان سەربەخۆیی بەدەستهێناوە”. راشیگەیاند کە ئەمریکا لە ئەفغانستان نەگەیشتووە بە ئامانجەکەی و شکستی هێناوە، بەڵام تاڵیبان خوازیارە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبێت.
ئەم قسانەی لەکاتێکدابوو کە دوێنێ هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوی لە وڵاتەکە کشانەوە و تاڵیبان توانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابول کۆنتڕۆڵبکات.
لەلایەکی دیکەوە جەنەڕاڵ کێنس مەکەنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەرپرسی گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا بوو لە ئەفغانستان، رایگەیاند: “تاڵیبان یارمەتیدەربوو لە گواستنەوەی ئەفغانی و ئەمریکییەکان بۆ دەرەوەی وڵاتەکە و لەوبارەیەوە کارئاسانی بۆ کردووین”.
مەکەنزی وتیشی: “ئێستا خۆمان لەگەل ئەو واقیعەدا دەگونجێنین لە تاڵیبان وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵکردووە”.
مەکەنزی باسی لەوەشکرد کە لە رۆژانی رابردوودا داعش 2000 چەکداری داعشی لە زیندانەکانی ئەفغانستان ئازادکردووە، پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکە ئەرکێکی قورس دەبێت لەسەرشانی تاڵیبان.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
14كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









