
SNN
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وزیران، بڕیار لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما ، چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و مامەڵەکردن بە سیمکارتی مۆبایلی بێ فۆرم درا.
رۆژی چوارشەممە 1 ی ئەیلوولی 2021 بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاماژەی بە سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان کرد و بە سەردانێکی گرنگ و مێژوویی ناویبرد کە پێیوایە “دووپاتکردنەوەی گرنگیدانی فەرەنسایە بە پەیوەندیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و نیشانەی پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستانە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا”.
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، تیشکیان خستەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما و چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بە رەچاوکردنی تەندروستیی و ژیانی هاووڵاتیيان و بەرگرتن لە هێنانی سووتەمەنی کوالیتی خراپ بۆ ناو هەرێمی کوردستان.
هەروەها باس لە هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە بۆ ناردنی بەنزینی ئۆکتان بەرز و نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، خستنەڕووی ئەنجامی کۆبوونەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان بووە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەو بڕیارانە خراونەتەڕوو کە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی رابردوو دەریانچواندوون بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاریی وپشتیوانیی وەزارەتەکان بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان لە دابینکردنی پێداویستیيەکانیان و رێکخستنەوەی بابەتی هێنانی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، رێکاری پێویست وەربگرن بۆ پشتیوانیی ئەم بوارە و کارکردن بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی ئاردی هاوردەکراو لەڕووی خۆراکیی وتەندروستییەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاریدا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە و وەرگرتنی رێکاریی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران، ئەویش بە ئاراستەی پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیيان و دابینکردنی نان وسەموون کە پێداویستیی سەرەکین بە گونجاوترین نرخ و کوالیتی و راسپاردنی لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانیی بۆ بەدواداچوونی بازاڕ.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پرۆژە و هەنگاوەکانی وەزارەتەکانیان بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو، بە تایبەتی لە بواری پاراستنی ئاوی ژێر زەویی و بەرگرتن لە زیادبوونی دابەزینی ئاستیان و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی لە رێگای تەواوکردنی پرۆژەی بەنداو و پۆندەکان بۆ گلدانەوەی ئاو و دابینکردنی بودجەی بەکاربردنی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی شارەکان.
دواتر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی باسیان لە ئامادەکاریی و رێکارەکانی خۆپارێزیی کردنەوەی قوتابخانەکان و دەستپێکی ساڵیی نوێی خوێندنی 2021-2022 بە ئاراستەی زیادکردنی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایانی پەروەردە و مامۆستا و قوتابی و فێرخوازانی زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەنجوومەن وەزیران جەختی کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی گرنگیدان و برەودان بە پەروەردە و فێرکردن و مامۆستایان کە خولقێنەری نەوەیەکی خوێندەوار و تەندروست و رۆشنبیرن بە رەچاوکردنی پاراستنی ژیان و تەندروستیشیان.
لەکۆتاییدا ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ناوخۆی راسپارد بۆ وەرگرتنی رێکاریی پێویست بۆ قەدەخەکردنی مامەڵەکردن بە سیمکارتی مۆبایلی بێ فۆرم و بەرایی، بەشێوەیەک پێویستە لەمەودوا تەواوی زانیاریی کڕیارانی سیمکارت دیاربێت. هەموو ئەو سیمکارتانەش رابگیرێن کە بێ فۆرمن، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە کۆمپانیاکانی مۆبایل پابەندبن و وەزارەتی ناوخۆ راسپێردرا رێکار بەرامبەر ئەو سەرپێچیکارانە بگرێتەبەر کە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەشێوەیەکی خراپ بەکاردەهێنن .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









