ئێران: بەهۆی نەگەڕاندنەوەی قەرزەکانەوە هەناردەی غازمان بۆ عێراق کەمکردوەتەوە

SNN
بەرپرسێکی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت و غازی ئێران دەڵێت: بەهۆی نەگەڕاندنەوەی پارەی کارەبا و غازەوە لە لایەن حکومەتی بەغداوە، هەناردەی غازیان بۆ عێراق کەمکردوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو: ئێران ئاستی هەناردەی غازی لە 49 ملیۆن مەتری سێجا لە رۆژێکدا بۆ هەشت ملیۆن مەتری سێجا کەمکردوەتەوە، بەو هۆیەشەوە ئاستی بە بڕی پێنج هەزار و 500 مێگاوات لە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق دابەزیوە.
لەوبارەوە مێهران ئەمیرئەمینی، جێگیر بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت و غازی ئێران بۆ اکروباری بەبازاڕکردنی نێودەوڵەتی ئەو بابەتە پشتڕاست کردوەتەوە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە، کە لایەنی عێراقی پابەند نەبووە بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانی.
بەرپرسە ئێرانیەکە راشیگەیاندوە: گرێبەستەکانی هەناردەکردن، دوو لایەنەن و دەبێت هەردوولا پابەندبن بە بڕگە و ماددەکانیەوە، بۆیە نابێت لایەنی عێراقی گلەیی بکات، چونکە لە کاتی خۆیدا پارەی غاز و کارەبایان نەگەڕاندوەتەوە و بەم پێیەش لایەنی ئێرانی هیچ کارێکی نایاسایی نەکردووە.
عێراق بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار پارەی غاز و کارەبای ئێران قەرزارە و وەک بەرپرسانی بەغدا ئاماژەی بۆ دەکەن، بە هۆی گەمارۆکانی واشنتۆن لەسەر تاران ناتوانن پارەکە بۆ ئێران بگەڕێننەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








