مەزڵوم کۆبانێ: لە سەردەمی بایدندا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن باشتربوون

مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
SNN
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: “کاریگەریی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تاهەتایە دەمێنێتەوە”.
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە بە میدیاکانی ئەمریکا وتووە: “کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کەوتنی خێرای حکومەتی کابوڵ وایکرد کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە هۆشیارییەوە لە دۆخەکە بڕوانن و هیوای چارەنوسێکی جیاواز بخوازن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن باشتربوون، چاوەڕێ دەکەين سەقامگیریی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت بەو مەرجەی ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بباتە سەر”.
مەزڵوم عەبدی دەشڵێت “ئێستا هەستدەکەين پشتیوانییەکی سیاسی و سەربازیی بەهێزترمان هەیە، بەراورد بە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا”.
پیشتر و لە مانگى ئۆکتۆبەرى 2019دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى وڵاتەکەی لە رۆژئاواى کوردستاندا، بەڵام دواتر لە بڕیارەکەى پاشگەز بووەوە بەشێک لە هێزەکانى لەوێ هێشتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









