بانکی ناوەندی هەنگاوێک بەرەو دابەزاندی نرخی دۆلار دەنێت

0
1669

SNN

ئیحسان یاسری، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بانکی ناوەندی گەیشتووەتە نرخی ئێستای دۆلار کە نرخی سیاسەتی دارایی وڵاتە کە هەر دۆلارێك بە 1459 دینار بیکڕێت و بە 1460 دینار بیفرۆشێت و لەناو خەڵکیشدا بە 1470 دینار مامەڵەی پێوەبکرێت.

ئیحسان، ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڕینی نرخی دۆلار کاتی زۆر پێویستە و دەبوایە لە ساڵی 2010دا ئەو بڕیارە بدرێت و جێبەجێ بکرێت. هیواش دەخوازین نرخی دۆلار جێگیر بکرێت، بەردەوام بێت و چالاکی ئابووری بگەڕێنێتەوە لەژێر ڕۆشنایی ئەو نرخەی ئێستای.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە بەهۆی باشبوونی نرخی نەوتەوە یارمەتی کورتهێنانی دارایی دەدات و باوەڕ ناکرێت تا کۆتایی ساڵ ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رونیکردەوە، پێشنیازکراوە جیاوازی نرخی نەوت و داهاتەکەی بەکاربێت بۆ پرۆژەکان و پارێزگاکان، بەڵام بۆچوونی حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دارایی ئەوەیە کە کورتهێنانی بودجە لەسەرو هەموو پڕۆژەیەکی ترەوە چارەسەر بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بە بڕیارێکی حکومەتی ناوەندی بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرزکرایەوە و نرخی هەر دۆلارێك بە ١٤٥٠ دینار جێگیرکرا و لە مانگی ئازاری ئەمساڵیشدا لە پڕۆژە یاسای بودجەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نرخی دۆلاری بەهەمان نرخی بانکی ناوەندی جێگیرکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this