
بەغدا
SNN
کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی هاوپەیمانی عەزم، لە هەوڵێکی کوشتن لە بەغدا رزگاریبوو.
هاوپەیمانیی عەزم، لە راگەیەندراوێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: “مەحمود ئەلقەیسی، کاندیدی هاوپەیمانییەکە لە ناوچەی ئەلعوەیسات لە شارۆچکەی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ بانگەشەکردن بۆ خۆی رێکخستووە، لە میانی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللەیان لە مەحمود ئەلقەیسی کردووە”.
ئاماژە بەوەش کراوە: کە تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە و چەکدارەکان دوای تەقەکردنەکە، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
هاوپەیمانیی عەزم لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکرێت و بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









