
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو نوسراوی جیاواز رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 540 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی رێگاسازی کۆڵانەکانی زۆنی E و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زۆنی E بۆ ناحیەی تاسڵوجە، هەروەها پڕۆژەی قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستە بۆ گەڕەکی ئاشتی عەربەت.
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نێردراوە، تیایدا هاتوە، “رەزامەندی درا بە تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 450 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (رێگاسازی کۆڵانەکانی زۆنی E و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زۆنی E بۆ ناحیەی تاسڵوجە لە سلێمانی، بەپێی پێشوەچونی کارە ئەنجامدراوەکان و رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی حکومی ژمارە (2)ی ساڵی 2016.
هەروەها لە نوسراوێکی دیکەدا ئومێد سەباح رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی 90 مليۆن و 41 هەزار و 750 دينار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بەپێی پێشوەچونی کارە ئەنجامدراوەکان، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردن و دروستکردنی شۆستە بۆ گەڕەکی ئاشتی عەربەت بەمەرجێک پڕۆژەکە تەواو بکات.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









