“دروستكردنی ئاژارەوە و پشێوی لە هۆڵێكی تاقیكردنەوە لە لایەن برای بەرپرسێكی یەكێتی راست نييە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قەزای سەیدسادق هەموو ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە گوایە لە لایەن برای بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی پشێوی و ئاژاوە دروستكراوە و هەڕەشەی لە مامۆستایان كردبێت بەهۆی ئەوەی لە تاقیكردنەوەی ئەمڕۆدا گزی كردبێت، بەڵكوو هەروەك كەسێكی ئاسایی دەفتەری تاقیكردنەوەكەی لێوەرگیراوە و كراوەتە دەرەوە.
ئارام فایەق، بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەی ژمارە 78 لە ئامادەیی بەختیاری لە قەزای سەيدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هۆڵی تاقیكردنەوەی ژمارە 78 كە تایبەت بەو خوێندكارانەی تاقكردنەوەی دەرەكی ئەنجام دەدەن، یەكێك لە خوێندكارەكان هەوڵی ئەوەی داوە كە لەڕێگەی بەكارهێنانی ئامێری بلوتوزەوە گزی بکات، دوای ئەوەی لەلایەن مامۆستای چاودێری هۆڵەكەوە پێی دەزاندرێت ئامێرەكەی لێوەر دەگیرێت و دەفتەی تاقیكردنەوەكەشی لێدەستێندرێت و دەكرێتە دەرەوەی هۆڵی تاقیكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خوێندكارە وەك هەر كەسێكی ئاسایی ڕۆشتووەتە دەرەوەی هۆڵكەوە پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئیدارەی قوتابخانەكە و داوای ئامێری بلوتوزەكەی كردووە كە پێی گیراوە، بەڵام ئێمە نەمانداوەتەوە پێمان وتووە كە دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان ئامێرەكەت بۆ دەگێڕینەوە پاشان تەنها پرسیار و دەفتەری تاقیكردنەوەی خۆی بردووە لەگەڵ خۆیدا بەڵام ئەوەشمان لێسەندووەتەوە، جگە لەوە هیچ حاڵەتێكی دیكەی بردەنە دەرەوەی دەفتەی خوێندكاران و نانەوەی پشێوی و هەڕەشەكردن ڕووی نەداوە.
بەڕێوەبەری ئەو هۆڵەی تاقیكردنەوە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە كامێرای چاودێریمان هەیە لە ناوهۆڵەكەدا لەو كاتەدا ئەو حاڵەتە ڕوویداوە تەنها سێ خوێندكار مابوون لەناو هۆڵی تاقیكردنەوەكەدا و هیچ گرفتێك بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە دروست نەبووە و پرۆسەكە بە ئاسایی بەڕێوەچووە و ئێمەش ڕێكاری خۆمانمان بەرامبەر ئەو خوێندكارە گرتووەتە بەر وەك هەر خوێندكارێك كە هەوڵ بدات بۆ ساختەكاری.
وتەكانی بەڕێوەبەری ئەو هۆڵەی تاقیكردنەوە لە كاتێكدایە كە لەلایەن هەندێك لە دەزگای ڕاگەیاندنەوە ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە گوایە ئەمڕۆ لەلایەن ( سەروان عەلی ) برای (سەرتیپ عەلی) بەرپرسی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەكێتی بەهۆی ئەوەی لە تاقیكردنەوەدا گزی كردووە و مامۆستایان پێیان زانیوە دەفتەی خوێندكارەكانی لەگەڵ خۆی بردووەتە دەرەوەی هۆڵی تاقیكردنەوە و ئاژەوە و پشێوی ناوەتەوە، بەڵام ئەم زانیارییانە بەهەڵە بڵاو كراونەتەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









