دروشمی “بەیكەوە بەهێزترین” وا دەکات لە بەغداش بە بەهێزی دەربکەوین و داکۆکیکاری گەلەکەمانبین

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
لیستی هاوپەیانی كوردستان بە دروشمی “بەیەكەوە بەهێزترین” دەستیان بە بانگەشی هەڵبژاردن كردووە ئەو دروشمەش بووەتە جێگای خۆشحاڵی و گەشبینی دەنگەدرانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانیش ئاماژە بەوە دەكات ئەو دروشمەی بۆ لیستەكەمان دانراوە زیاتر گوڕوتینی بە ئێمەی كاندیدان و دەنگدەرانمان بەخشیوە.
چرۆ حەمەشەریف، كاندیدی لیستی هاوپەیمانی ژمارە-20 لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دروستبوونی لیستی هاوپەیمانی لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەمێك بوو ببووە خواستی زۆرینەی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، چونكە لە دەنگدانە ڕابردوو بەهۆی ئەوەی یەكێتی و گۆڕان بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەكانیان دەكرد، ئەمە ببووە هۆی ئەوەی كە دەنگی دەنگەدەرەكانمان پەرش بڵاوبێتەوە دواجار لە سودی لایەنێكی دیكە دەنگدان كۆتایی پێبهایە بەڵام ئەمجارە ئەو حاڵەتە ڕوونادات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دروست بوونی لیستی هاوپەیمانی و دانانی دروشمی (بەیكەوە بەهێزترین) وایكردووە كە گڕوتینی زیاتر بە ئێمەی كاندیدان و هەروەها دەنگەدەرەكانیشمان بدات، چونكە كاتێك دەبینین لە ئاستی باڵا بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان پێكەوە تەبان و وەك یەك تیم كار بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی دەكەن ئەم وایكردووە كە ئێمە زیاتر هەوڵی سەرخستنی لستەكە بدەین و دەنگەدەرانی دڵخۆشكردووە كە چیدیكە جیاوازی لەنێوان یەكێتی و گۆڕان نەمێنێت.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی ئەوەیشی خستەڕوو، یەكێكی دیكە لە گرنگییەكانی پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان و دروشمی (بەیكەوە بەهێزترین) هۆكارێك دەبێت بۆ ئەوەی لە بەغداش بەهێزتر دەربكەوین و بتوانین زیاتر داكۆكیكاری مافەكانی گەلەكەمان بین و هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكەش بە چاوێكی دیكەوە سەیرمان بكەن و بەهێزتر بمان بینن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









