قوباد تاڵەبانی بۆ گەنجانی کەرکوک “ئەم ھەڵبژاردنە بۆ خەڵکی کوردستان و کەرکوکییەکان چارەنووسازە”

قوباد تاڵەبانی
SNN
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوە لە گەنج و لاوانی کەرکوک دەکەن لەپرۆسەی بانگەشە و دەنگدان بە ھاوپەیمانی کوردستان رۆڵی سەرەکی و گەورەبگێڕن.
لە چوارچێوەی بانگەشەی ھاوپەیمانی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی 10ی ئەیلول، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و لاوی پارێزگای کەرکوک کۆبووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان داوای لە گەنجان و لاوان کرد، ڕۆڵی سەرەکی و گەورە بگێڕن لە سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
لەبارەی بایەخی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەم ھەڵبژاردنە بۆ خەڵکی کوردستان و کەرکوکییەکان گرنگ و چارەنوسسازە، بەتایبەت نابێت بھێڵین مەترسی ھەبێت لەسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەش پێویستە ھانی دەنگدەرانی شارەکە بدرێت بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان بدەن تا پیلانی ئەو ھێزو لایەنە سیاسیانە پوچەڵبکرێتەوە دەیانەوێ ببنە رێگر لەبەردەم بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردا لە عێراقدا.
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان وتیشی: “کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کەسانی ئەکادیمی و شارەزا و لێھاتوون، دەتوانن رۆڵی باش ببینن لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغداد و کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بەھاووڵاتیان”.

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









