21 دەستگیركراوی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە و باری تەندروستی ژمارەیەكیان ناجێگیرە

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا 21 دەستگیركراو لە چالاكوانانی بادینان دەستیان بەمانگرتن لە خواردن كردووە، ئەوەش بەهۆی دواخستنی پرۆسەی دادگایكردنیان بەوهۆیەشەوە باری تەندروستی ژمارەیەك لەو دەستگیركراوانە تێكچوە و ئاسایشیش ڕێگە نادات هیچ كەسێك سەردانی ئەو دەستگیركراوانە بكات.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی دادوەری دادگای تایبەت بە دەستگیركراوانی بادینان بڕیاری دواخستنی ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان دەركردووە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی لەدژی ئەو بڕیارە دەستبكەن بە مانگرتن لە خواردن، ماوەی دوو ڕۆژە چوار لە دەستگیركراوانی بادینان بە ناوەكانی ( شیروان تەها، مسعود عەلی، كارگەر عەباس، بەندەوار عەباس) دەستیان بەمانگرتن لە خواردن كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو چوار دەستگیركراوانە بەناوی ( شیروان تەها) بەهۆی ئەوەی دەستیكردووە بە مانگرتن لە خواردن و ئاو، باری تەندروستی تەواو ناجێگیرە ئێمەش لە تیمی پارێزەران چەند جارێك هەوڵمانداوە كە سەردانیان بكەین بەڵام ئاسایش بەهیچ شێوەیەك وەڵاممان ناداتەوە و ڕێگەش نادات هیچ كەسێك سەردانی ئەو دەستگیركراوانە بكات، سەرەڕای ئەوەش هەڕەشەی ئەوەیان لێكراوە كە دەبێت كۆتایی بەو مانگرتنە بهێنن.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، ئاسایش هەڕەشەی ئەوەی لەو دەستگیركراوانە كردووە كە ئەگەر مانگرتنەكەیان نەشكێنن ئەوا ناهێڵن پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خزم و كەسوكاریان ئەنجام بدەن، هاوكات تەنها ئەو چوار دەستگیركراوە نین كە دەستیان بە مانگرتن كردووە، بەڵكوو لە ئێستادا 21 دەستگیركراوی دیكە كە دەستگیركراوانی شیلادزێن ئەوانیش وەك پاڵپشتی بۆ ئەو چوار دەستگیركراوانە دەستیان بەمانگرتن كردووە و باری تەندروستی ئەوانیش باش نییە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









