
گەلی عەلی بەگ
SNN
ئەمڕۆ هەینی لە رووباری گەلی عەلی بەگ، پیاوێك هاوسەرەكەی لە خنكان رزگار کرد بەڵام خۆی خنکا.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : كاتژمێر 3 و 30 خولەکی دوای نیوەڕۆ ئاگاداری ژووری بزوێنی بەرێوەبەرایەتییان كرایەوە بەبوونی رووداوێكی خنكان لە رووباری گەلی علی بەگ به ناوی هەرێم محەمەد مەولود، كە تەمەنی 38 ساڵە و كاسبكاربووە، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە هاوسەرەکەی لە خنکان رزگارکردووە.
لەبارەی ئەو هاووڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێت: هەرێم محەمەد، دانیشتوی گەڕەکی قەڵای نوێی هەولێرە و لەبنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای کەرکوکه، لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان لە ناوچەی گەلی عەلی بەگ كردووە.
بەوتەی هاوسەرەکەی کە ناوی (دلڤین کەمال ڕەسول)ە و قسەی بۆ پۆلیس كردووە، سەرەتا (دلڤین) نزیک بووەتەوە لە کەناری ڕووبارەکەو کەوتووەتە ناو ڕووبارەکەوە لەلایەن هاوسەرەكەی (هەرێم محەمەد مەولود) رزگار کراوە، بەڵام ناتوانێت گیانی خۆی ڕزگار بکات و لەنێو ڕووبارەکە دەخنکێت.
تەرمەكەی هەرێم، لەلایەن هاوڵاتیانی نزیک ڕووداوەکە لە ڕووبار دەردەهێنرێتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران دەکرێت.
رووداوەکانی خنکان لە دەریاچە و رووبارەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامییان هەیە و بەگوێرەی ئامارەکانیش، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا تەنیا لە سنووری سۆران 12 هاووڵاتی خنكاون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









