ئێران بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک ناوچە سنوورییەکان بۆردومان دەکات

بۆردومانكردنى گوندێكى ههرێمى كوردستان لهلایهن سوپاى توركیاوه | فۆتۆ: Shaho Qandili
SNN
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک ئێران بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردەوە و حزبی دیموکراتی کوردستانیش هۆشداری لە هێرشی زەمینی ئێران بۆسەر هەرێم دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، تۆپبارانەکانی ئەم بەیانییە 11ی یەیلول، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە، هەروەها چەند خێزانێک ناوچەکەیان چۆڵ کردووە.
میدیای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، هێڵی تەلەفۆن و تەنانەت ئینتێرنێتی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو سەقز، پاوە، مەریوان، بانە، پیرانشار و شنۆ و هەروەها ئینتێرنێتی ماڵان لە سەردەشت دابڕاوە یان خێراییەکەی دابەزیوە.
دەشڵێت، سوپای پاسداران چەند هێزێکی تایبەتی لەسەر سنووری شارەکانی شنۆ و پیرانشار بە تەواوی ئامێر و کەرەستەی شەڕ و چەکی قورس و نیوە قورس جێگیر کردووە کە پیشاندەری ئەگەری هێرش لە زەوییەوە لەلایەن هێزەکانی ڕژێم بۆ سەر ناوچەی برادۆست لە هەرێمی کوردستانە.
دوێنێ هەینی، 10ی ئەیلول، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە، لەدوای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنەسەر و بۆردومانکردنی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەک ئێران بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









