
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان.
لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبوو، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات.
لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی وێڕای بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناوڕیزەکانی یەکێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەین و داواکارین لەپەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشانەتر پەرلەمان بکەنە سەنگەری بەرگری لەداوا و مافە رەواکانی خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری ھەرێم.
ھاوسەرۆک روونیشیکردەوە یەکێتی ھێزێکی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەزموونی ھەرێم و گلەیی و داواکاری کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکان راناکەین و دەیکەینە سەرمایەی کۆشش و ھەوڵی زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان. لەهیچ کەسێکیشی قبوڵ ناکەین خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









