
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی زیاد لە 10 ڕۆژە 57 كۆچبەری كورد لە لایەن هێزەكانی جەندرمەی توركیاوە دەستگیركران و دیپۆرتی سوریا كرانەوە، بەهەوڵی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ تواندرا 54 كەس لەو كۆچبەرانە بگەڕێندرێنەوە بۆ خاكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی دەزگای لوتكەش بۆ كاروباری پەنابەران دەڵێت بەهۆی ئەوەی سیان لەو كۆچبەرانە هەوڵیانداوە بە شێوەیەكی نایاسایی هەوڵی هەڵهاتن بدەن هێشتا دەستبەسەرن لە سوریا.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارەو پەنابەران بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لەیەكەم ساتی دەستگیركردنی ئەو 57 كۆچبەرە كوردەی كە لە توركیا دەستگیركران و دواتر خۆیان بە سوری لە قەڵەمدا بوو لە لایەن توركیاوە دیپۆرتی سوریا كرانەوە، ئێمە لەدەزگای لوتكە بەهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت و باڵیۆزی عێراق لە توركیا لەهەوڵی بەردەوامدا بووین بۆ ڕزگاركردنی ئەو كۆچبەرانە و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد: خۆشبەختانە هەوڵەكانمان ئەنجامی خۆی بەدەستهێناو ئەمڕۆ توانیمان لە كۆی ئەو 57 كۆچبەرە 54 كۆچبەریان بە تەندروستییەكی باشەوە بگەرێنینەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە خەڵكی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بوون و لەلایەن خزم و كەسوكاریانەوە پێشوازییان لێكرا.
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەوەشی خستەڕوو، هەرلە سەرەتای دەستگیركردنی ئەو كۆچبەرانەوە ئێمە لەسەر هێڵ بووین لەگەڵیاندا ئەوەمان پێڕاگەیاندوون كە دان بەخۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی یاسایی بیانگەڕێنینەوە، بەڵام بەداخەوە سیان لەو كۆچبەرانە هەوڵیاندا بوو كە بەشێوەیەكی نایاسایی خاكی سوریا بەرەو توركیا ببەزێنن و بۆ دوومجار لەلایەن پاسەوانی سنوری توركیا دەستگیربكرێنەوە، بۆیە ئێستا ئەو سێ كۆچبەرە دەستبەسەرن، بەڵام ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو سێ كۆچبەرە كوردەش ئازاد بكرێن و بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









