
مستەفا کازمی
SNN
لەسەر بانگێشتى سەرۆککۆمارى ئێران، سەرۆک وەزیرانى عێراق گەیشتە تاران و بڕیارە چەند دۆسیەیەکى هاوبەش تاوتوێ بکەن.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، بەغداى بەرەو تاران بەجێهێشت و بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەردانەکەى کازمى لەسەر بانگێشتى ئیبراهیم رەئیسى بووە و دۆسیەکانى ئاسایش و وزە و پەیوەندییەکانى ئێران و سعودیە تاوتوێدەکرێن.
وەک لە راگەیەنراوى پێشتر نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بارەى سەردانەکەى بڵاویى کردۆتەوە، لەو سەردانەدا سەرۆک وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردەکانی ئێران کۆدەبێتەوەو سەردانەکەش گفتوگۆی فایلی بەرژەوەندیی هاوبەش و پتەوکردنی هەوڵەکان بۆ بڵاوکردنەوەی گەشەپێدانی بەردەوام و بەقازانجی هەردولا و هاوئاهەنگی دووقۆڵییەکان گفتوگۆى لێدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، چەند مەسەلەیەک هەیە کە لە سەردانەکەی کازمی بۆ ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی دەکات کە گرنگترینیان، راستەوخۆ داو لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات کە هاوکارییە راستەوخۆکانیان بۆ میلیشیاکانی ئێران راگرن، کە بووەتە مەترسی زۆر لەسەر عێراق و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق، بەتایبەتی ئەم میلیشیایانە هەوڵ دەدەن بە هێزی چەک دەنگەکانیان یەکلا بکەنەوە لە بەرژەوەندی لایەنێک.
هەورەها بەشێکی دیکەی داواکارییەکانی کازمی بۆ ئەوەیە کە تۆپبارانەکانی چەند رۆژی رابردووی سەر سنووری هەرێمی کوردستان رابگرێت، رێگری لەو میلیشیایانەش بکات کە دەبنە هۆی تێکدانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و شارو شارۆچکەکان، هەروەها داواش دەکات کە خاکی عێراق نەکرێتە گۆرەپانی یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









