
SNN
نزیکەی کاتژمێر 11:45خولەکی شەوی رابردوو، چەند دەنگێکی بەهێز لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا، دوای ئەوە دەزگای دەژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رايگەياند: “کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.
دوای راگەيەندراوەکەی دژەتيرۆريش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بارەی بارودۆخی ناو شارەکە رايگەياند: “شاری هەولێر ئارامە و ئاراميش دەبێت”.
پاشان دژە تيرۆری کوردستان لە راگەيەندراوێکی ديکەدا رايگەياند: “لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.
راشيگەياند: “هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.
هاوکات بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لێدوانێکيدا باسی لەوەکردووە: “تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و ئاماری زیانە ماددیەکانیش زۆر نییە”، وتيشی”تەنها بۆ ماوەیەکی کەم گەشتەکانیان راگرتووە و هەموو گەشتیاران دەتوانن بێنە نیو فڕۆکەخانەکە و تەواوی گەشتەکان دەستیپێکردووەتەوە.”
بەپێی زانيارييەکان: “بەهۆی هێرشەکەشەوە، فڕۆکەیەک بە ١٥٠ سەرشنینەوە کە لە ئیستەنبوڵەوە هاتبوو، نەیتوانی لە فڕۆکەخانەدا بنیشێتەوە و دوای زیاتر لە یەک کاتژمێر مانەوەی لە ئاسمانی هەولێردا توانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بنیشێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








