
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت “ئاگاداری وردەکاری ئەو رێککەوتنە نين كە وەزیری سامانە سروشتییەكان لەگەڵ بەغدا ئەنجامیداوە بۆ هاوردەكردنی بەنزين، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش باس لەوە دەکات: “تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدا بە سلێمانی”.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری وردەكاری ئەو ڕێككەوتنە نین كە وەزیری سامانە سروشتییەكان لەگەڵ بەغدا ئەنجامیداوە بۆ هاوردەكردنی یەك ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانە بۆ هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی، بۆیە هیچیشمان پێنەوتراوە لەبارەی وادەی گەیشتنی ئەو بەنزینەی كە وەزیری سامانە سروشتییەكان ماوەی مانگێكە باس لە گەیشتنی دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر لەحاڵەتێكدا ئەو یەك ملیۆن لیترە بەنزینەش بگاتە هەرێمی كوردستان ئەوا ناتوانێت گرفتی كەمی بەنزین چارەسەر بكات و نرخەكەی بەتەوای دابەزێنێت چونكە بەتەنها پارێزگای سلێمانی ڕۆژانە پێویستی بە دوو ملیۆن و 500 هەزار لیتر بەنزینی ڕۆژانە هەیە و هەرێمی كوردستانیش ڕۆژانە پێویستی بە زیاد لە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە بۆیە واباشتر وەزارەتی سامانە سروشتیەكان نەفا بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەكان دابین بكات بۆ ئەوەی بتواندرێت لەناوخۆی هەرێم بەنزین بەرهەم بهێندرێت و چاوەڕێی دەرەوە نەكرێت بۆمان بنێرن.
هاوکات، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ SNN ئەوەی ڕوونكردەوە: تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدا بۆ شاری سلێمانی، بۆیە لە ئێستادا نرخی لیترێك بەنزینی جۆری سۆپەر بە 975 دینار و لیترێك بە نزینی جۆری موحەسەن 900 بەنزینی نۆرماڵیش بە 750 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام بە گەیشتنی بەنزینەكەی بەغدا وابڕیارە كە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بۆ 650 دینار دابەزێت.
بە وتەی ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە بەردەوامن لە بەدواداچوونەكانیان بۆ گەیشتنی بەنزینكەی بەغدا بۆ هەرێم بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ گەیشتنی.
بە وتەی کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكان وابڕیار بوو كە مانگی ڕابردوو ڕۆژانە لە لایەن بەغداوە یەك ملیۆن لیتر بەنزین ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و بە نرخی 650 دینار بدرێتە شۆفێران، بەڵام تا ئێستا ئەو بەنزینە نەگەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









