بەشدار حەسەن: ئاسایشی هەولێر بەزۆر مانگرتن بە بەشێک چالاكوانانی بادینان دەشكێنێت

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان، سبەی پرۆسەی دووەم دانیشتنی تایبەت دادگاییكردنی دووان لە دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان بەڕێوە دەچێت و بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەكی بەهێز ئومێدیان زۆرە بڕیاری ئازادكردنیان دەربچێت، هاوكات باس لەوەشدەکات، ئاسایشی هەولێر بەزۆر كۆتایی بە مانگرتنی بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان هێناوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: “سبەی چوار شەممە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕ لە دادگای هەولێر دووەم پرۆسەی دادگاییكردنی هەریەكە لە دەستگیركراوان (بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی) بەڕێوە دەچێت و هیوای زۆرمان هەیە هەر سبەی دادوەر بڕیاری ئازادكردنیان بدات، چونكە ئەو بەڵگانەی لەسەریانە بەڵگەی زۆر لاوازن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینیش دەكەین كە بیانووی گۆڕینی سەرۆكی دادگا و دوو لە دادوەری دادگاكە بكرێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی سبەی بڕیاری ئازادكردنی ئەو دوو دەستگیركراوە دەرنەچێت، بەڵام هیوامان زۆرە كە سبەی دۆسییەی ئەو دوو دەستگیركراوە بە ئازادكردنیان كۆتایی پێبێت.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی ماوەی چەند هەفتەیەكە سەرجەم دەستگیركراوانی بادینان كە ژمارەیان زیاد لە 80 دەستگیركراوە مانگرتنیان ڕاگەیاند بوو، بەڵام بەزەبری هێز و بە ناچاری ئاسایش ئەو مانگرتنەی بە بەشێک لەو دەستگیركراوانە شكاندووە، بەلام هێشتا ژمارەیەكیان بەردەوامن لە درێژەدان بە مانگرتنەكەیان باری تەندروستیشیان باش نییە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









