قوباد تاڵەبانی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد

SNN
سەرلەئێوارەى رۆژى 14ی ئەیلول لە دەڤەری راپەڕین، هاوپەیمانی کوردستان بە ئامادەبوونی كاندیدەكانی كەرنەڤاڵێكی جەماوەرى رێکخست.
لەو کەرنەڤاڵەدا قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و سڵاوی گەیاندە ئەو جەماوەرەى رانیە و پشدەر و بتوێن و دوکان کەبڕیاریانداوە لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانی مام جەلال و کاک نەوشیروان سەربخەن، هەروەها سڵاوی لەو خەڵکە ناڕازی و توڕەیەش کرد کەلەبەر هەر هۆکارێک بێت هێشتا دوودڵن یان هەر بڕیاریان نەداوە بەشدارى دەنگدان بکەن.
قوباد تاڵەبانی وتی: ئێمە یەکڕیزین و شەڕ بۆ یەکڕیزی کورد دەکەین لەبەغداد، بۆیە داواتان لێدەکەم دەنگ بە هاوپەیمانی کوردستان بدەن تاکو بەو یەکڕیزییەمان، شەڕی بودجە و مووچە بکەین و خزمەتگوزاری زیاترتان پێشکەش بکەین و هەرچی پڕۆژە ماوە بەدووسایدی رانیەشەوە تەواوی بکەین، چونکە ئەم دەڤەرە شایستەى پرۆژەى جوانتر و خزمەتگوزارى باشترە.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەشکرد کە لەخولی رابردوو، دوو نوێنەری ئەم دەڤەرە کەنوێنەرى یەکێتی و گۆڕان بوون، رۆڵی کاریگەریان بینی لەلیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، بەیەکەوە توانیمان بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەین و بودجەی عیراق تێپەڕێنین. توانیشیان بودجەى پێویست تەرخان بکەن بۆ پرۆژەی نەخۆشخانەی رانیە، کە بەم زووانە پەسەند دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی داواى لەجەماوەرى دەڤەرى راپەرین کرد لەپێناو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز لەهەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانەوەی قوتی خۆیان و خێزانەکانیان، دەنگ بدەن بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان. وتیشی بۆیە پێداگری لەسەر هاوسەنگیی هێز دەکەم، چونکە دەنگدان بە لایەنە بچووکەکانی ئەم دەڤەرە، وەک ئەوەیە بەناڕاستەوخۆ دەنگ بدەن بەهێزی رکابەری سەرەکی هاوپەیمانی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستانە.
قوباد تاڵەبانی بەھەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازانی وت: ئێمە کەپەرت بووین لاواز بووین، بەڵام کەبەیەکەوەبین، بەهێزترین، بەیەکەوە گۆڕانکاری و چاکسازی ریشەیی لە ھەرێم دەکەین، ئەتوانین ئەو گۆڕانکارییانە، لە بەڕێوەبردن، لە شەفافیەت، لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی، لە چاکسازی، لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی جێ بە جێ بکەین کە گۆڕان لە پێناویان دامەزرا.
لەکۆتایی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی بەجەماوەر و هەڤاڵانی یەکێتی راگەیاند: یەکێتی یەکێتی ئێوەیە، یەكێتی بە ئێوەوە وەک چیای کێوەڕەش، وەک کۆسرەت، وەک ساراو پیرەمەگروون وایە، هەرگیز ناشکێت. دڵنیاتان دەکەمەوە یەکێتی بە راماڵینی گەندەڵی، بەکۆتاییهێنان بەقاچاخچێتی و مافیاگەری، بەخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبێتەوە ئەو یەکێتییەی مام و کاکە نەوە و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانیان دایانمەزراند.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









