“مەترسی لەسەر دەستووری عێراق هەیە و بەشداریكردن لە دەنگدان ئەو مەترسيیە كەمدەكاتەوە”

0
965

SNNعەلی حەمە سەعید

كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی ئاماژە بەوەدەكات: “بەشداریكردنی هاووڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان پێگەی كورد لە بەغدا زیاتر بەهێز دەكات چونكە لە ئێستادا لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەنیازی دەستكاریكردنی دەستووری عێراقن بۆ ئەوەی ئەو مافانەی باس لە گەلی كورد دەكەن بیسڕنەوە، بۆیە بەشداریكردن لە دەنگدان ئەو مەترسیانە كەمدەكاتەوە”.

سروە محەمەد كاندیدی ژمارە 20 لە بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كارێكی زۆر مەترسیدارە ئەگەر بەشدارییەكی چڕ لە پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق نەیەتە ئاراوە، چونكە ئەو كەسانەی مافی دەنگدایان هەیە ئازادن دەنگ بەكێ‌ دەدەن و كام لیست هەڵدەبژێرن بەڵام دەبێت بشزانن كام كاندید هەڵدەبژێرن كە گوزارشت بكات لە داواكاری و خواستەكانی ئەوان چونكە بینیمان لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا نوێنەری هەبووە یەك پرۆژەی بۆ ئەم ناوچەیە نەبووە و ئێستاش دووبارە هاتووەتەوە خۆی كاندید كردووە و داوای دەنگ لە هاووڵاتیان دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد: زۆر گرنگە هاووڵاتیان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن، چونكە لە ئێستادا لەلایەن هێزو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراقەوە بەنیازن لەدوای هەڵبژاردنەكان دەستكاری دەستووری عێراق بكەن كە بە هەوڵ و ماندبوونی مام جەلال تواندرا زۆرێك لە داخوازییەكانی كوردی تێدا بچەسپێندرێت بەلام ئێستا مەترسی گۆرانكاری هەیە لەو بڕگانەی كە پەیوەندییان بە گەلی كوردەوە هەیە، بۆیە ئەگەر بتوانین كەسانی بەتوانا و پسپۆڕ بنێرینە پەرلەمان و رێگە بەو گۆڕانكاریانە نەدەین.

ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی جەختی لەوەشكردەوە: كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی لەسەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن كەسانێكن كە خاوەن توانا و ئەزموون و لەتوانایاندا هەیە كە هاوشێوەی ( قوباد تاڵەبانی) بەرگریكارێكی سەرسەختی مافەكانی گەلی كوردبن لە دابینكردنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆران بۆیە دەنگدان بەو كاندیدانە دەنگدانە بە بەردەوامیدان بە دابەشكردنی مووچە بە بێ‌ لێبڕین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this