“تا دوێنی بوو پارتی كەركوكی بەداگیركراو دەزانی بەڵام ئیستا سواڵی دەنگی تیادا دەكات”

موئەید غازی
SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدیكی لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی لە ڕۆژە سەختەكاندا و بەهۆی ڕیفراندۆمە ناوەختەكەوە ئامادەنەبوو خەڵكی كەركوك بە تەنها جێبهێڵیت بەڵام بینیمان چۆن پارتی خەڵكی كەركوكی جێهشێت و شارەكەی بەداگیركراو وەسفكرد، بەڵام ئێستا كە ئیشی بە خەڵكەكەیتی هاتونەتەوە بەڕۆژ سواڵی دەنگ دەكەن و بەشەو خۆیان دەكەنەوە بە هەولێردا.
ئەندازیار موئەید غازی، لە بازنەی یەكی كەركوك لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای ئەوەی پارتی ڕیفراندۆمە ناوەختەكەی ئەنجامدا و گەلی كورد لە كەركوك تووشی ناڕەحەتییەكی زۆرهاتن بەڵام ئێمە ئامادە نەبووین خەڵكی خۆمان جێبهێڵین و لەناویاندا ماینەوە، بەڵام بینیمان پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن ئەمشارەیان جێهێشت و دواتر بە شاری داگیركراویان وەسف ئەكرد و ئێستاش هاتوونەتەوە هەمان شار و لە ژێر هەمان دەستەڵاتدا داوای دەنگ لەخەڵكی كەركوك دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵكی كەركوك هۆشیارە و دەزانێت كێ لە ڕۆژە سەختەكاندا لەگەڵیاندا مایەوە پشتی بەرنەدان چ هێزێكیش بوو ئەم شارەی بەجێهێشت و خەڵكەكەی دایە دەست قەدەر، بۆیە ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و كاندیدانی لیستی هاوپەیمانی هەمیشە شانازی بەو خزمەتە و خەباتەوە دەكەین كە بۆ خەڵكی ئەم شارەمان داوە و بەردەوامیش دەبین تا ئەوكاتەی تەواوی دەستەڵاتەكان دەگرینەوە دەست بە پۆستی پارێزگاری كەركوكیشەوە ئەوەش بە بەشداری هاووڵاتیان و دەنگدانیان بە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمان دێتە ئاراوە.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە دڵنیاین لە سەركەوتنی لیستی هاوپەیمانی لە شاری كەركوك وەك چۆن لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوودا كورد دەنگی یەكەمی بەدەست هێناوە و كاندیدەكانی یەكێتی توانیویانە گوزارشت لە دەنگی هەموو كەركوكییەكان بكەن ئێستاش بەهەمان سیاسەت لیستی هاوپەیمانی لە كەركوك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان دەبێت و بەردەوامیش دەبین لە سەرخستنی لیستەكەمان لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلی كورد لە كەركوك و دەوورووبەری.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









